ئاڵەکۆک

دڵدار add_a_photo
دڵدار دیوانی دڵدار
٢٢. ڕۆڵەی تازە
من ڕوڵەی کوردستانم
تازە ڕوڵەی کوردانم
تاکوو وڵات سەرکەوێ
فیدایە ڕوح و گیانم
***
پێویستیم بە زانینە
زانین بناغەی ژینە
گەر گەلێ بێ زانین بێ
گەر زیندووش بن مردینە
***
ئێمە بەیانی گەنجین
لەم خاکەدا لە ڕەنجین
ڕەنجدان نیشانەی گەنجە
ئێمەش خولقاوی ڕەنجین
***
وەتەن باغی جینانە
موحتاجی بازوو و شانە
هەر کەسێ کۆششکەر بێ
لەم باغە باغەوانە
***
وەتەن موحتاجی تۆیە
ڕێگاکەت جوستوجۆیە
میللەتێ سست بژیتن
لە مەیدان وەکوو گۆیە
(١٩٤٠) لەسەر وەزنی «سویت هوم» ئەوترێ

پەراوێز edit