شاعیر: دڵدار کتێب: دیوانی دڵدار سەرناو: ڕۆڵەی تازە سەبارەت: (١٩٤٠) لەسەر وەزنی «سویت هوم» ئەوترێ من ڕوڵەی کوردستانم تازە ڕوڵەی کوردانم تاکوو وڵات سەرکەوێ فیدایە ڕوح و گیانم *** پێویستیم بە زانینە زانین بناغەی ژینە گەر گەلێ بێ زانین بێ گەر زیندووش بن مردینە *** ئێمە بەیانی گەنجین لەم خاکەدا لە ڕەنجین ڕەنجدان نیشانەی گەنجە ئێمەش خولقاوی ڕەنجین *** وەتەن باغی جینانە موحتاجی بازوو و شانە هەر کەسێ کۆششکەر بێ لەم باغە باغەوانە *** وەتەن موحتاجی تۆیە ڕێگاکەت جوستوجۆیە میللەتێ سست بژیتن لە مەیدان وەکوو گۆیە ++++++++++++++++++++++