لەبن سایەی چەمەنزاری بەهاری
با پێکەوە بین یەکدڵ و ڕووخۆش
دڵ ڕوون و خرۆش، با ڕاوێ بکەین سا
هەڵبەستە من و تۆ دڵی پڕ جۆش
***
تەنهایی بیابانێکی پڕ سۆز،
جا لەڕێیەوە ئاوازی زەمین سوویی سروور
سا بەسیە غوروور. ساتێ ببیەین سا
من نەی دەمی دڵداری و تۆ دەنگی تیوور
***
خزمەتچی نیازمانە شتومەک لە ژیان
توحفەی دەسی دڵداریە بە نرخ و بەها
پەروێز و موعەللا، کاتێ بچنین سا
من بەستەیی بەرجەستە و تۆ نێرگزی شەهلا
***
پڕ زەمزەمە باغێکە زەمین تۆم هەبێ بە دەم
خۆش نەشوە چ جامێکە ژیان ساغری گولگوون
تۆ شعری موجەسسەم، من شاعیری مولهم،
تۆ حوسن و فوسون، من هەمدەمە مەفتوون