ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا وەسیەت
٢. وەرگێڕانی شێعری هوشەنگ (سایە)
ئەوڕۆ نە دەستپێک و نە کۆتایی جیهانە
ئەورۆ حەزی ژین نیە، حەز لە نەمانە

گەر کەوتیە ڕێ غەم مەخۆ لە دوری و درەنگی
بزانە کە گەیشتن هونەری مەردی زەمانە

ئاوێک کە بوەستێ تەعامی گڵ و حەرزە
زەریا دەبێ ئەو چۆمە هەرماتێ ڕەوانە

ئەو تیرە دەگاتە ئامانج و نیشانەی
عومرێکە کە میوانی دڵی تیر و کەوانە

کاتێک کە لە ڕووی تۆ سوڕاوە نیگای من
نەتدی تۆ بەڵام خوێنی لێ دەتکا بە نیشانە

ئەی کێو هاواری من ئێستا تۆ دەبیستی
دەردێکی هەیە سینەم ئەندازی جیهانە

زۆر کەس کوتی کەسمە بەڵام دوژمنی گیان بو
خوایە تۆ دەبینی کە خەڵک، زار و زمانە

خوێن دەتکێ لە چاوم لە غەمی دوری و سەبوری
ئەو ڕێیە کە من گرتمە بەر، ستاندنی گیانە

لەو رێیە مەڕۆ تەنیا کە زێڕی سەری تاجت
شاراوە خەزێنە لە ژێر پێی ڕێبار و ڕەوانە
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit