ئەوڕۆ نە دەستپێک و نە کۆتایی جیهانە
ئەورۆ حەزی ژین نیە و حەز لە نەمانە
گەر کەوتیە ڕێ غەم مەخۆ لە دوری ڕێگاکەت
بزانە کە گەیشتن هونەری مەردی زەمانە
تۆ رێ ڕەوی کۆن لە ڕێگای عیشق و ئەوینی
گەر شل بوە هەنگاو، بڕۆ ڕێگە ئەمانە
ئاوێک کە بوەستێ تەعامی گڵ و حەرزە
زەریا دەبێ ئەو چۆمە کە هەر وادە ڕەوانە
ئەو تیرە دەگاتە ئامانج و نیشانی
عومرێکە کە میوانی دڵی تیر و کەوانە
ئەی داد و فغان لە کایەی شەڕە خەنجەر
یاریگەری ڕۆژگار دڵی بەستە زمانە
حەزی دیتنی کاروانی گوڵ و بولبولی مەستە
ئەو زەویە کە وا لە ژێر پێی ئەسبی خەزانە
ڕۆژێک شنە بۆ بەیانی لە بەهار بێت
ئەو کاتە زەوی پڕی لە گوڵ و عەتری نەهانە
کاتێک کە لە ڕووی تۆ وەرگراوە نیگای من
نەتدی تۆ بەڵام خوێنی لێ دەتکا بە نیشانە
ئەی کێو هاواری من ئێستا تۆ دەبیستی
دەردێکی هەیە سینەم کە لە ئەندازی جیهانە
زۆر کەس کوتی کەسمە بەڵام دوژمنی گیان بون
خوایە تۆ دەبینی کە خەڵک زار و زمانە
خوێن دەتکێ لە چاوم بە غەمی دور و غەریبی
ئەو ڕێیە کە من گرتمە بەر، ستاندنی گیانە
لەو رێیە مەڕۆ تەنیا کە زێڕی سەری تاجت
شاراوە خەزێنە لە ژێر پێی ڕێبوار و ڕەوانە
ئەورۆ حەزی ژین نیە و حەز لە نەمانە
گەر کەوتیە ڕێ غەم مەخۆ لە دوری ڕێگاکەت
بزانە کە گەیشتن هونەری مەردی زەمانە
تۆ رێ ڕەوی کۆن لە ڕێگای عیشق و ئەوینی
گەر شل بوە هەنگاو، بڕۆ ڕێگە ئەمانە
ئاوێک کە بوەستێ تەعامی گڵ و حەرزە
زەریا دەبێ ئەو چۆمە کە هەر وادە ڕەوانە
ئەو تیرە دەگاتە ئامانج و نیشانی
عومرێکە کە میوانی دڵی تیر و کەوانە
ئەی داد و فغان لە کایەی شەڕە خەنجەر
یاریگەری ڕۆژگار دڵی بەستە زمانە
حەزی دیتنی کاروانی گوڵ و بولبولی مەستە
ئەو زەویە کە وا لە ژێر پێی ئەسبی خەزانە
ڕۆژێک شنە بۆ بەیانی لە بەهار بێت
ئەو کاتە زەوی پڕی لە گوڵ و عەتری نەهانە
کاتێک کە لە ڕووی تۆ وەرگراوە نیگای من
نەتدی تۆ بەڵام خوێنی لێ دەتکا بە نیشانە
ئەی کێو هاواری من ئێستا تۆ دەبیستی
دەردێکی هەیە سینەم کە لە ئەندازی جیهانە
زۆر کەس کوتی کەسمە بەڵام دوژمنی گیان بون
خوایە تۆ دەبینی کە خەڵک زار و زمانە
خوێن دەتکێ لە چاوم بە غەمی دور و غەریبی
ئەو ڕێیە کە من گرتمە بەر، ستاندنی گیانە
لەو رێیە مەڕۆ تەنیا کە زێڕی سەری تاجت
شاراوە خەزێنە لە ژێر پێی ڕێبوار و ڕەوانە