کاتی ئارامی وەکوو تیر خێراین
لە نێو گرژیەکان قیت ڕادەوەستین
بۆ سوڵح و ئاشتی سڕ و بێ دەنگین
لە شەڕ و کێشە گەرمو بە هەستین
بۆ یارمەتی و خێر نوزەمان نایە
لە هەبلە و ڕیا بە لاق و دەستین
هەست دەسوتێنین، دڵان دەشکێنین
دوایەش بێخەیاڵ، باشە بوا پەستین؟
کەسێک پێویستی بە یارمەتی بێت
پشتی تێ دەکەین، چاوان دەبەستین
کە دوایەش مرد و زانیمان نەما
خێرا و بە کۆمەڵ بۆی ڕادەوەستین
بێ پەردە بیڵێم، هەمومان ئاواین
چۆن زیندوو کوژی مردوو پەرەستین
لە نێو گرژیەکان قیت ڕادەوەستین
بۆ سوڵح و ئاشتی سڕ و بێ دەنگین
لە شەڕ و کێشە گەرمو بە هەستین
بۆ یارمەتی و خێر نوزەمان نایە
لە هەبلە و ڕیا بە لاق و دەستین
هەست دەسوتێنین، دڵان دەشکێنین
دوایەش بێخەیاڵ، باشە بوا پەستین؟
کەسێک پێویستی بە یارمەتی بێت
پشتی تێ دەکەین، چاوان دەبەستین
کە دوایەش مرد و زانیمان نەما
خێرا و بە کۆمەڵ بۆی ڕادەوەستین
بێ پەردە بیڵێم، هەمومان ئاواین
چۆن زیندوو کوژی مردوو پەرەستین