ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا › نەسیحەت ›
٦٥. مەرگی پێویست
مەرگ هێندێک جار، بۆ هێندێک مرۆڤ
وەکوو لوتفێکی بە پێویست وایە

ئاواتی دڵە ئەو کاتەی ژیان
لە نێو گێژاوی خەفەتان دایە

گیان شیرینە، ڕووح خۆشەویستە
بەڵام بۆ کەسەی غەم بۆ لای نایە

وەرزێر بۆ داهات هەر دەم لە هەوڵە
گەنمی خۆش دەوێ و ڕقی لە کایە

گەنمیش بۆ پۆز و خۆ نواندنی
بۆ دابڕان لە کا چاوەرێی بایە

یاسای ژیانی بە مرۆڤ داسەپاو
بە کات و ساتت تێر دەکا کایە

ڕەعیەت لە قورسی ژین بۆتە خەڵووز
دەسوتێ و قوڵتەی نێرگەلەی شایە

قەند تامی شیرین دەبەخشێ بە چا
بەڵام دەستخۆشی بۆ تامی چایە

نێو شێعری نووسەر قەرەباڵغە
بەڵام لە ژیانی هەر دەم تەنیایە
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit