ئەوانەی سارد و بێ هەستن
بە درۆ پەیوەندی دەبەستن
وریا بە، دێن تاریکت دەکەن
بێ نوور و ساردن و سستن
جل لە شێوەی تۆ دەپۆشن
بەڵام دوورن لە خۆهستن (ویستن)
لە ڕاگرتن ژیر و ئازان
لە ڕۆیشتن چەقڵ و بەربەستن
لە دژ بە تۆ بوون هۆشیار و
بۆ یارمەتی گێژ و مەستن
بۆ کاخی تۆ بوومەلەرزەن
بۆ بێگانە وەک داربەستن
هۆشت نەبێ لێت دەهاڵێن
نێزیک تر لە لاق و دەستن
بە چاویان سەیری تۆ دەکەن
گوێیان دادەخەن لە بێستن
دەڵێن عاشقی کۆرپە ساوان
بەڵام فێرن لە بەرخستن (سقط)
دەست دێنن کە بڵیندت کەن
بەڵام پیلان بۆ ئێخستن (لە زەوی دان)
هەرچی پێیان بکرێ دەیکەن
دوایەش دەڵێن بێ مەبەستن
بۆ ئەبەد نایەنە گۆڕان
چۆن ئەوانە خۆ پەرەستن
بۆخۆیان دەبنە هۆی مەرگت و
لەسەر گۆڕت ڕادەوەستن
زۆری پێچوو تا بناسێ
تەنیا، ئەوانەی کە پەستن
بە درۆ پەیوەندی دەبەستن
وریا بە، دێن تاریکت دەکەن
بێ نوور و ساردن و سستن
جل لە شێوەی تۆ دەپۆشن
بەڵام دوورن لە خۆهستن (ویستن)
لە ڕاگرتن ژیر و ئازان
لە ڕۆیشتن چەقڵ و بەربەستن
لە دژ بە تۆ بوون هۆشیار و
بۆ یارمەتی گێژ و مەستن
بۆ کاخی تۆ بوومەلەرزەن
بۆ بێگانە وەک داربەستن
هۆشت نەبێ لێت دەهاڵێن
نێزیک تر لە لاق و دەستن
بە چاویان سەیری تۆ دەکەن
گوێیان دادەخەن لە بێستن
دەڵێن عاشقی کۆرپە ساوان
بەڵام فێرن لە بەرخستن (سقط)
دەست دێنن کە بڵیندت کەن
بەڵام پیلان بۆ ئێخستن (لە زەوی دان)
هەرچی پێیان بکرێ دەیکەن
دوایەش دەڵێن بێ مەبەستن
بۆ ئەبەد نایەنە گۆڕان
چۆن ئەوانە خۆ پەرەستن
بۆخۆیان دەبنە هۆی مەرگت و
لەسەر گۆڕت ڕادەوەستن
زۆری پێچوو تا بناسێ
تەنیا، ئەوانەی کە پەستن