ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا › نەسیحەت ›
٦٤. هەژاری
بەردێکی قورسە هەژاری
داندراو لەسەر ڕێی نەداری

هەژار هیچ کات قسەی ناڕوا
داخراون زمان و زاری

پێکەنینەکەی بە زۆرە و
دەیشارێتەوە ئازاری

بەختەوەری دوژمنیەتی
هاوڕێیە لەگەڵ بێزاری

هەژار و ئەوین لێک دوورن
قەت بۆی نییە بکا دڵداری

چوونکا کۆتایەکەی دیارە
بۆ پوڵ بەجێی دیڵێ یاری

لە هیچ قۆناغێکی ژیان
ناچێتە پێش ئیش و کاری

دائم لە ژێر چاپۆک دایە
کەس نایپارێزێ ئەسراری

بۆ هەژار هەموو شتێک عەیبە
پەسەند ناکرێ خوو و ئەتواری

دارا بە تاووس دەبینن
هەژار بە قەلی سەر داری

قسەی خۆش نین کابرای هەژار
ناحەزن ئیش و ئاکاری

قیاسی پیاو بوون گۆڕاوە
نەماون شوێن و ئاساری

تەنیا ئەو شتە دێنمە سەر زار
هەزار لەعنەت لە هەژاری
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit