وزەی با دێ
لە سووچی وەرزی پاییز دا
تەمەن چەوسا
لە یادی یاری ئازیز دا
نیگا شل بوو
لە گۆڕانی پەڕی لێنووس
بە پەڕتووکیش قەرزدارە
خەتی پێنووس
هەڵیقەندم
بە چەخماقەی تانجی نینۆک
لە نێو کتێبخانەی ژیان
بوومە چیرۆک
نە ئاوازم
هێز و هەستی پێوە مابوو
نە هاوڕێیان
چیتر منیان پێ برا بوو
من نەمابووم
لە دەورانی گەوج و گەنجی
دڵ نەیدەگرت
چیتر بەرگە بۆ غەم ڕەنجی
ئەگەر ئێستا
بە دڵ لەو ژیانە تێرم
ئەوەی بزانن
لە چوار سووچی ژیان فێرم
بەڵام چیتر
درێژەی ڕۆیشتنم نایە
سێبەرم لە پێشێ دەڕوا
خۆم لە دوایە
بە وتەی کەسانی زانا
ئەگەر کەوتیە داوی ماتی
تەنانەت ڕواڵەتت گەنج بێ
دەکەویە پیری زوو کاتی
ئەگەر ئێستا وشەکانم
بە ئاسانی بوونە شێعر
نە وانەم بۆیان خوێندوە
نە جادویە و نە خۆ سێحر
هێندێک بیری ڕابردوویە
تێکەڵە بە هێندێک کەسەر
مێشکی هێنامەوە سەر خۆ
گەشەشی خستەوە نێو سەر
لە پێش چاوی زۆربەی کەسان
ئەگەر بە رواڵەتم پیرم
ئەگەر جار جار قسەم بۆ دێ
وادەزانن ڕند و ژیرم
جارێک نێو دڵم سەیر کەن
ئەوجار بۆیان دەردەکەوێ
بۆچی تەنیا زۆربەی شەوان
بەخەبەرە و تێر ناخەوێ
لە سووچی وەرزی پاییز دا
تەمەن چەوسا
لە یادی یاری ئازیز دا
نیگا شل بوو
لە گۆڕانی پەڕی لێنووس
بە پەڕتووکیش قەرزدارە
خەتی پێنووس
هەڵیقەندم
بە چەخماقەی تانجی نینۆک
لە نێو کتێبخانەی ژیان
بوومە چیرۆک
نە ئاوازم
هێز و هەستی پێوە مابوو
نە هاوڕێیان
چیتر منیان پێ برا بوو
من نەمابووم
لە دەورانی گەوج و گەنجی
دڵ نەیدەگرت
چیتر بەرگە بۆ غەم ڕەنجی
ئەگەر ئێستا
بە دڵ لەو ژیانە تێرم
ئەوەی بزانن
لە چوار سووچی ژیان فێرم
بەڵام چیتر
درێژەی ڕۆیشتنم نایە
سێبەرم لە پێشێ دەڕوا
خۆم لە دوایە
بە وتەی کەسانی زانا
ئەگەر کەوتیە داوی ماتی
تەنانەت ڕواڵەتت گەنج بێ
دەکەویە پیری زوو کاتی
ئەگەر ئێستا وشەکانم
بە ئاسانی بوونە شێعر
نە وانەم بۆیان خوێندوە
نە جادویە و نە خۆ سێحر
هێندێک بیری ڕابردوویە
تێکەڵە بە هێندێک کەسەر
مێشکی هێنامەوە سەر خۆ
گەشەشی خستەوە نێو سەر
لە پێش چاوی زۆربەی کەسان
ئەگەر بە رواڵەتم پیرم
ئەگەر جار جار قسەم بۆ دێ
وادەزانن ڕند و ژیرم
جارێک نێو دڵم سەیر کەن
ئەوجار بۆیان دەردەکەوێ
بۆچی تەنیا زۆربەی شەوان
بەخەبەرە و تێر ناخەوێ