ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٦٢. نەسیحەت بۆ تەنیا
خەوێکی ئارام
کاتی مناڵی
دەبێتە خۆزگە
بۆ نێوان ساڵی

سێبەری دارێک
لە دەشتێکی دوور
کۆشکی پاشایە
کاتی بێ ماڵی

هەموو خۆشیێک
کە کۆک بی خۆشە
تامی لێ ناکەی
ئەو کات بێ حاڵی

هەر هەوڵێک دەدەی
تا گەنجی بیدە
لە گەنجی هەڵۆ
چاک دەفڕن باڵی

دەنا کە پیر بوی،
هێزت نامێنە
تەنانەت ئەگەر
ڕۆستەمی زاڵی

نەسیحەت، ئێستا
بە کەڵکی تۆ دێت
دەنا لە دواتر
کوا دەبی حاڵی

خۆشە هەر شتێک
لە جێی خۆی دابێ
کوا دەخوڕێتەوە
چای گەرم بە تاڵی

پیاو لەگەڵ هاوسەر
قسەی نەباتەسەر
سوکە تا مردن
پیاوێکی ئاڵی

زەلام بی و بێ کەڵک
هیچ نرخت نیە
زێڕ بچووکیش بێ
گرانە مسقاڵی

لە دەرەوە ڕا
هەرچەندێک جوان بی
سووکە وەکوو پووش
پیاوی ناوخاڵی

بە ئامۆژگاری
باش باش دەبرژێی
بە بێ نەسیحەت
وەک خواردنی کاڵی

بە تەنیا دەڵێم
هەر کەس مرۆڤ بوو
بە بێ پرس و ڕا
ببە هاواڵی
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit