ژیان و تێپەڕ بوونی کات
ڕێگایێکی دور و درێژە
مێشک لەو هەموو ئاڵۆزیە،
لێک هاڵاو و هێڕ و گێژە
خۆشی گۆچانی گرتە دەست
گەیشتۆە بە ڕیزی کۆتایی
کۆگای ناخۆشی لیپاو لیپ
لە هەموو لایێک سەر ڕێژە
وەفاداری بێ بەها بووە و
بۆتە خەون و خەیاڵی خۆش
بەڵام ناپاکی پێویستە
پێنج فەڕزەی ئایین و نوێژە
مەرگی ئازیزی برا گەورە
دەستی لە دەستی ژیان دا
بۆ مانا کردنەوەی خەون،
مەرگ باشترین داوێژە
بۆ مافی تەنیا خەندەیێک
بۆ گرێبەست و واژۆ و سوڵح
سەدان پسپۆڕ و شارەزا
پێویست بە کورسی و ڕاوێژە
ئاخر ئەورۆ پێکەنینێک
لە بەرامبەر کێوێک خەفەت
گریانێک لە قوڵایی دڵ
دەرمان و چارە و ساڕێژە
رواڵەتمان لە دور ڕا پیرە
پێش گەیشتن بە ساڵ داچوین
بەڵام تەمەن بدایەتەوە و
ڕۆژ ژمێرمان گەنج و لاوێژە
باسی غەم و کەسەری ژین
کتێبخانەی پڕ پەڕتووکە
کە وا کەم دێت وشە و پیت و
ڕەستەو دەستەواژە و وێژە
لە گۆڕەپانی گەیشتن
تەنیا ئاواتی نەماون
قۆڵی هیمەتێک هەڵماڵە و
دەنک دەنک بیان نێژە
ڕێگایێکی دور و درێژە
مێشک لەو هەموو ئاڵۆزیە،
لێک هاڵاو و هێڕ و گێژە
خۆشی گۆچانی گرتە دەست
گەیشتۆە بە ڕیزی کۆتایی
کۆگای ناخۆشی لیپاو لیپ
لە هەموو لایێک سەر ڕێژە
وەفاداری بێ بەها بووە و
بۆتە خەون و خەیاڵی خۆش
بەڵام ناپاکی پێویستە
پێنج فەڕزەی ئایین و نوێژە
مەرگی ئازیزی برا گەورە
دەستی لە دەستی ژیان دا
بۆ مانا کردنەوەی خەون،
مەرگ باشترین داوێژە
بۆ مافی تەنیا خەندەیێک
بۆ گرێبەست و واژۆ و سوڵح
سەدان پسپۆڕ و شارەزا
پێویست بە کورسی و ڕاوێژە
ئاخر ئەورۆ پێکەنینێک
لە بەرامبەر کێوێک خەفەت
گریانێک لە قوڵایی دڵ
دەرمان و چارە و ساڕێژە
رواڵەتمان لە دور ڕا پیرە
پێش گەیشتن بە ساڵ داچوین
بەڵام تەمەن بدایەتەوە و
ڕۆژ ژمێرمان گەنج و لاوێژە
باسی غەم و کەسەری ژین
کتێبخانەی پڕ پەڕتووکە
کە وا کەم دێت وشە و پیت و
ڕەستەو دەستەواژە و وێژە
لە گۆڕەپانی گەیشتن
تەنیا ئاواتی نەماون
قۆڵی هیمەتێک هەڵماڵە و
دەنک دەنک بیان نێژە