زۆر جار بیر دەکەمەوە
کە من نەهاتبامە دونیا
کێ لە جیاتی من دەژیا
ئایا دەبوو بە ژیان دڵنیا
غەمەکانم بۆ کێ دەبوون؟
شادیەکانم دەدران بە کێ؟
خۆشی ژیان لە جیاتی من
خۆیان دەشاردەوە لە کێ..؟ !
کێ بوو بەیانیان دەچوو
بەرەو ئیشێکی ناچاری؟
کێ لە جیاتم دڵتەنگ دەبوو
دەڕۆی، دەهات بە لاساری؟
لەوانەیە ئەوەی دەیڵێم
قەت قەڵەمی بەدەست نەبا
لە بواری نووسینی شێعر
بۆ جارێکیش بە هەست نەبا
لەوانەیە ببا بە دوکتور
یا مامۆستای قوتابخانە
لەوانەشە ببا کرێکار
یا شێتێک با لە شێت خانە
لەوانەیە بەژنی کورت با
زرینگ و هۆشیار و زانا با
لەوانەشە درێژ و بڵیند
یا هێڕ و گێژ، بێ توانا با
لەوانەیە زەحمەت کێش با
خەڵک ڕێزی لێ گرتبایە
یا دەستی بۆ ئیش نەبردبا
کەسێکی زۆر تەپلۆس بایە
ئەگەر من لە دایک نەببام
ئەو بە ئاواتی گەیشتبا
وەک من بە هەناسە ساردی
سەیری ژیانی نەکردبا!
لەوانەشە ویستەکانی
وەک من بۆی ببان بە خەیاڵ
بۆی ببانە پێنەگەیشتن
وەکوو سەراب شێوەی مەحاڵ
تۆ بڵێ ئەویش عاشق ببا
ئی ئەو کەسەی کە من ببووم؟
تۆ بڵێ هەستێک بە وی کوتبا
بۆچی بۆلای عەشقی وی چووم؟ !
بڵێی زانیبای ئەویش وەک من
بە چاوانی عاشق ببا؟
دەست لە نێو دەستی دەگرت
یا شێوەی من مەنع دەکرا؟ !
لەوانەیە دینداری توند
لەوانەشە دور لە دین با
تۆ بڵێ عاشقی ڕەنگی سوور
یا داشداری ڕەنگی شین با
کێشمەکێشی دەبوو جیهان
جا بڵێی توخدا ئاوابایە؟؟
ژیان هەر وا ناخۆش دەبوو
یا هەر ئیقباڵی من وایە؟
لەوانەیە چەکی پێبا
لە شاخێکی ببا بە شەڕوان
یانە بە چەکی سەر شانی
لەو وڵاتە دا ببا پاسەوان
تۆ بڵێی ئەگەر من نەباما
جیهان دور دەبوو لە ڕییا؟
ئەوانەی کە مافیان دەویست
ڕوویان دەکردە نێو چیا؟
ئایا وڵاتی بەش دەبوو
لە ویشیان دەکرد بە چوار بەش
یا لە وڵاتێک بە ئازادی
تێی دا دەژیا بە مێشک و لەش
ئایا ئەو کەسەش وەکوو من
بە نووسین دەبوو دڵنیا
ئەگەر من لە دایک نەببام
کێ دەبوو بە هێمن تەنیا؟
کە من نەهاتبامە دونیا
کێ لە جیاتی من دەژیا
ئایا دەبوو بە ژیان دڵنیا
غەمەکانم بۆ کێ دەبوون؟
شادیەکانم دەدران بە کێ؟
خۆشی ژیان لە جیاتی من
خۆیان دەشاردەوە لە کێ..؟ !
کێ بوو بەیانیان دەچوو
بەرەو ئیشێکی ناچاری؟
کێ لە جیاتم دڵتەنگ دەبوو
دەڕۆی، دەهات بە لاساری؟
لەوانەیە ئەوەی دەیڵێم
قەت قەڵەمی بەدەست نەبا
لە بواری نووسینی شێعر
بۆ جارێکیش بە هەست نەبا
لەوانەیە ببا بە دوکتور
یا مامۆستای قوتابخانە
لەوانەشە ببا کرێکار
یا شێتێک با لە شێت خانە
لەوانەیە بەژنی کورت با
زرینگ و هۆشیار و زانا با
لەوانەشە درێژ و بڵیند
یا هێڕ و گێژ، بێ توانا با
لەوانەیە زەحمەت کێش با
خەڵک ڕێزی لێ گرتبایە
یا دەستی بۆ ئیش نەبردبا
کەسێکی زۆر تەپلۆس بایە
ئەگەر من لە دایک نەببام
ئەو بە ئاواتی گەیشتبا
وەک من بە هەناسە ساردی
سەیری ژیانی نەکردبا!
لەوانەشە ویستەکانی
وەک من بۆی ببان بە خەیاڵ
بۆی ببانە پێنەگەیشتن
وەکوو سەراب شێوەی مەحاڵ
تۆ بڵێ ئەویش عاشق ببا
ئی ئەو کەسەی کە من ببووم؟
تۆ بڵێ هەستێک بە وی کوتبا
بۆچی بۆلای عەشقی وی چووم؟ !
بڵێی زانیبای ئەویش وەک من
بە چاوانی عاشق ببا؟
دەست لە نێو دەستی دەگرت
یا شێوەی من مەنع دەکرا؟ !
لەوانەیە دینداری توند
لەوانەشە دور لە دین با
تۆ بڵێ عاشقی ڕەنگی سوور
یا داشداری ڕەنگی شین با
کێشمەکێشی دەبوو جیهان
جا بڵێی توخدا ئاوابایە؟؟
ژیان هەر وا ناخۆش دەبوو
یا هەر ئیقباڵی من وایە؟
لەوانەیە چەکی پێبا
لە شاخێکی ببا بە شەڕوان
یانە بە چەکی سەر شانی
لەو وڵاتە دا ببا پاسەوان
تۆ بڵێی ئەگەر من نەباما
جیهان دور دەبوو لە ڕییا؟
ئەوانەی کە مافیان دەویست
ڕوویان دەکردە نێو چیا؟
ئایا وڵاتی بەش دەبوو
لە ویشیان دەکرد بە چوار بەش
یا لە وڵاتێک بە ئازادی
تێی دا دەژیا بە مێشک و لەش
ئایا ئەو کەسەش وەکوو من
بە نووسین دەبوو دڵنیا
ئەگەر من لە دایک نەببام
کێ دەبوو بە هێمن تەنیا؟