دوو ڕۆژە تەمەن،
دنیا و ژیانی تۆ
ڕۆژێک بۆتۆیە و
ڕۆژێک دژ بە تۆ
گەر کە بۆتۆ بوو
بە هەوا مەبە
کە دژ بە تۆ بوو
بێ هیوا مەبە
تۆ قەت مەنازە
بە ڕواڵەتی ڕێک
بۆ لە ناو چوونی
بەسە نۆبەتیێک
بە بوون و سامان
غرور نەتگرێ
شەوێکی دەوێ
دز ماڵت بەرێ
نەکەی گاڵتە بکەی
بە کەسێکی پیر
تۆش هەتاکوو سەر
نابی گەنج و ژیر
لەبیرت نەچێت
کە دونیا خڕە
نەکا لەبیر کەی
ژیان زۆر چڕە
چاکە بکەی حەتما
چاکە دەبینی
کەسی خەراپ کار
کوا خوا و دینی
هاورێی بێ ئەمەک
تۆ بخە لاوە
پیاوەتی گەڵ وی
بڵقی سەر ئاوە
بۆ وەرگرتنی حەق
مەبە بە ئافات
گشت کات هەوڵ بدە
بۆ گەیشتنە ئاوات
خەیانەت مەکە
بە هاو خوێنەکەت
پارێزی بکە
بۆ سڕ و شوێنەکەت
باڵەندەت خۆش ویست
مەیخە نێو قەفەس
قەت تێکەڵ مەکە
خۆش ویستن و هەوەس
هەڵیمەکەنە
گوڵێک پێت جوانە
لەسەرەوە ڕا
لەکەس مەڕوانە
لە ئاستی وڵاتت
شەڕەف پارێز بە
بۆ پێسی ژیان
وەک پەڕاوێز بە
پێش مەگرە هیچ کات
لە ویستنەکانت
نەکا گوێ داخەی
لە بیستنەکانت
فێربە کە هەر کەس
نرخی خۆی هەیە
ئەو هەشتی وێدای
ئەتۆ نۆی دەیە
ژیان بکە بۆو کەسەی
کە دەستت دەگرێ
بمرە بۆ کەسێک
کە بۆتۆ دەمرێ
نەکا هەڕاج کەی
زەوێڵ و هەستت
دڵنیا نەبووی
مەیڵێ مەبەستت
لە نێو تاریکی
ڕووناکی دەر بە
بۆ ئیشی بەجێ،
بە گوێ و سەر بە
نانی کەست خوارد
سفرەدڕ مەبە
وەکوو مڵەی پیس
ڕیشە بڕ مەبە
ویستت بەڕێز بی
لە خەڵک بگرە ڕێز
کۆرپەی ئەخلاقت
بگرە لە ئامێز
بۆ گشت کارێکت
ویژدان قازی بێ
دەرون و هەستت
با لێت ڕازی بێ
جۆرێک ژیان بکە
باسی چاکیت کەن
وەڕزیان مەکە
با وەڕەزیت کەن
کۆتایی ژیان
کۆچ بۆ نێو خاکە
مەرگیش وەک ژیان
حەقێکی پاکە
تۆ هەرکسێک بی
بە هەر مەقامێک
دەیدەنە دەستت
نوسراوە و نامێک
نامەی کردەوە و
ئاکاری تۆیە
ڕۆڵی ژیان و
ئاساری تۆیە
بە خەراپە بوون
خۆت دەبی ئەزیەت
ئەو شێعرەم بۆتان
میرات و وەسیەت
لە یێک ڕێز بگرین
تا کاتێک زیندوین
ڕێز بەهای نیە
ئەو کات کە مردوین
دنیا و ژیانی تۆ
ڕۆژێک بۆتۆیە و
ڕۆژێک دژ بە تۆ
گەر کە بۆتۆ بوو
بە هەوا مەبە
کە دژ بە تۆ بوو
بێ هیوا مەبە
تۆ قەت مەنازە
بە ڕواڵەتی ڕێک
بۆ لە ناو چوونی
بەسە نۆبەتیێک
بە بوون و سامان
غرور نەتگرێ
شەوێکی دەوێ
دز ماڵت بەرێ
نەکەی گاڵتە بکەی
بە کەسێکی پیر
تۆش هەتاکوو سەر
نابی گەنج و ژیر
لەبیرت نەچێت
کە دونیا خڕە
نەکا لەبیر کەی
ژیان زۆر چڕە
چاکە بکەی حەتما
چاکە دەبینی
کەسی خەراپ کار
کوا خوا و دینی
هاورێی بێ ئەمەک
تۆ بخە لاوە
پیاوەتی گەڵ وی
بڵقی سەر ئاوە
بۆ وەرگرتنی حەق
مەبە بە ئافات
گشت کات هەوڵ بدە
بۆ گەیشتنە ئاوات
خەیانەت مەکە
بە هاو خوێنەکەت
پارێزی بکە
بۆ سڕ و شوێنەکەت
باڵەندەت خۆش ویست
مەیخە نێو قەفەس
قەت تێکەڵ مەکە
خۆش ویستن و هەوەس
هەڵیمەکەنە
گوڵێک پێت جوانە
لەسەرەوە ڕا
لەکەس مەڕوانە
لە ئاستی وڵاتت
شەڕەف پارێز بە
بۆ پێسی ژیان
وەک پەڕاوێز بە
پێش مەگرە هیچ کات
لە ویستنەکانت
نەکا گوێ داخەی
لە بیستنەکانت
فێربە کە هەر کەس
نرخی خۆی هەیە
ئەو هەشتی وێدای
ئەتۆ نۆی دەیە
ژیان بکە بۆو کەسەی
کە دەستت دەگرێ
بمرە بۆ کەسێک
کە بۆتۆ دەمرێ
نەکا هەڕاج کەی
زەوێڵ و هەستت
دڵنیا نەبووی
مەیڵێ مەبەستت
لە نێو تاریکی
ڕووناکی دەر بە
بۆ ئیشی بەجێ،
بە گوێ و سەر بە
نانی کەست خوارد
سفرەدڕ مەبە
وەکوو مڵەی پیس
ڕیشە بڕ مەبە
ویستت بەڕێز بی
لە خەڵک بگرە ڕێز
کۆرپەی ئەخلاقت
بگرە لە ئامێز
بۆ گشت کارێکت
ویژدان قازی بێ
دەرون و هەستت
با لێت ڕازی بێ
جۆرێک ژیان بکە
باسی چاکیت کەن
وەڕزیان مەکە
با وەڕەزیت کەن
کۆتایی ژیان
کۆچ بۆ نێو خاکە
مەرگیش وەک ژیان
حەقێکی پاکە
تۆ هەرکسێک بی
بە هەر مەقامێک
دەیدەنە دەستت
نوسراوە و نامێک
نامەی کردەوە و
ئاکاری تۆیە
ڕۆڵی ژیان و
ئاساری تۆیە
بە خەراپە بوون
خۆت دەبی ئەزیەت
ئەو شێعرەم بۆتان
میرات و وەسیەت
لە یێک ڕێز بگرین
تا کاتێک زیندوین
ڕێز بەهای نیە
ئەو کات کە مردوین