ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٣. ژیانی تاڵ
له شارێکی پڕ لە مرۆڤ
غەریبم و بێکەس ماوم
لە گیژاوی چۆمی ژیان
بە بێ هەناسە خنکاوم

ئارەزوم ژیانێکی خۆش بوو
بەڵام پووچ و بێ بەها بوو
لەناو بوون و نەبونی ژین
وەکوو داری پیر ڕوخاوم

سارد و سڕم وەکو سەهۆڵ
سپی و کڵوڵ وەکو بەفر
جاری واشە وەکو خەڵوز
ڕەش و لەت لەت و سوتاوم

نە سەر بۆ لایێک دەسوڕێت
نە دەست و لاقم دەجولێن
لە سەر جێگا بێ دەنگ و گێژ
ڕێک دەڵێی جەڵدە لێی داوم

خەندە لە زاری من ونە و
خۆشی تەواو لە من دوورە
بەڵام بە چاووی پڕ فرمێسک
هەزاران جار گریاوم

تەمەن وەکوو ئاسکی سڵە
لە دەستی راۆچی هەڵدێت
بە پەنجەی ژیانی گورگی هار
بریندار، خوێناوی و ڕووشاوم

تاڵی سپی دانە دانە
بوونە میوانی قژ و ڕیش
بە بەنی مەینەت و حەسرەت
تەقەڵ بە تەقەڵ چندراوم

لە گەڕان و جیژن مەنعم،
لە خۆشی دا کاڵ و کرچم
بەڵام لە نیو خەفتان دا
بەر و پشت باش برژاوم
بەهار ١٣٩٩
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit