هاوسەرم لە ناو مەکتەبە
مامۆستای دەرسی ئەدەبیات
بەسەرهاتێک دەگێڕمەوە
بە شێوەی نەقڵ و ڕەوایات
جارێکیان کە چوومەوە ماڵ
هاوسەرم دی بە لاوازی
کاغەزێکی لە دەست دابوو
سەیری دەکرد بە بێ نازی
کوتم چیبوە ئازیزەکەم
بوا پەشۆکاو و خەمباری
ئاهێکی لە ناخ هەڵکێشا
لە چاوی ڕۆندک دەباری
گوتی چەند ڕۆژێک لەمەو بەر
بە مناڵانی مەکتەبم گوت
داڕشتنێکی جوان بنووسن
پوخت و شیاو، لەبار و کورت
هەر کامە و شتێکیان نووسیبوو
زۆر بە وردی خوێندمنەوە
تاکوو گەیشتمە ئەو دانە
وەک قژی پەلکە وەندمنەوە
لە ناو وان دا ئەو داڕشتنە
سەرنجی منی زۆڕ ڕاکێشا
کە خوێندمەوە هێند بە زام بو
هەموو گیانم وێکڕا هێشا
پێ کوتم تۆش بیخوێنەوە
بزانە چەند بە حزن و زامە
ئەو مناڵە لەو تەمەنەی دا
بزانە چی کردوە بە نامە
کاغەزەکەم لێ وەرگرت و
دەستم پێ کرد، خوێندمەوە
نووسراوەی کچێکی مناڵ
هەموو جەستەی تواندمەوە
نوسیبوی بە نێوی خودا
بریا ئەمن مۆبایلێک بام!
شەو و ڕۆژ و لە دەر و ژور
لە دەست ئازیزانم دابام
بریا مۆبایلی بابم بام
لای وی ئازیز و گرینگە
دەرجا هەڵدێت بۆ لای مۆبایل
کاتێک کە لێ دێ خرینگە
تەنانەت بابم بۆ ساتێک
مۆبایلەکەی خۆی دانانێ
بە دائم پێیەتی و هیچ کات
بە دەرد و غەمم نازانێ
بۆ هەر جێگایێکی بچێت
تەنیا مۆبایل هاورێیەتی
لەگەڵ مۆبایل وەعدیان داوە
بە هاوڕێی و برایەتی
بریا مۆبایلی دایکم بام
هەموو کات هەر لە لایەتی
تەنانەت کە ئیشی هەیە
لە لای خۆی و پەنایەتی
ئەگەر ئەمنیش مۆبایل باما
دایکم نازی منی دەکێشا
ئەگەر بە حەرز داکەوتبام
لەتاوان جەرگی دەهێشا
بریا مۆبایلی خوشکم بام
زوزو بەرگەکەی دەگۆڕی
هەموو کات خاوێنی دەکات
بە پەڕۆی ناسک و بە تۆڕی
سەیری دەکردم و بە بزە
دەستی بە سەری دادێنام
کێ سازی کرد ئەو ئامێرە
ئاوا هەوێی بەسەر هێنام
بریا مۆبایلی براکەم بام
ئەودەم خۆشیم بۆ دەباری
لە بەیانی تاکوو شەوێ
لەگەڵ منیش دەیکرد یاری
قسێکی بکەم لێم قەڵس دەبی
خۆ ناوێرم بچمە کنیشی
دەڵێ هەستە لاچۆ لێرە
بۆ لەکن من دادەنیشی؟
بریا من مۆبایل باما
تا وەکوو وی خۆشەویست بام
لە کات و سات و ژیانیان
لەگەڵیان بام و پێویست بام
چۆن دەبێ ئاخر ئامرازێک
لە ناو خەڵک وا ئازیز بێ
خۆشەویستت هەست پێ نەکەی
تەنانەت ئەگەر لێت زیز بێ
تاسێکی سارد بە دڵم داهات
دوا خوێندنەوەی ئەو داڕشتنە
بە هاوسەرم گوت وەیبینە
ئەوە مافی ژیان کوشتنە
بزانین دایک و بابی کێن
بچین و قسێکیان لەگەڵ بکەین
ئاگایان لە ژیانیشان بێت
دەرس و ئامۆژگاریان پێ بدەین
پێیان بڵێن مۆبایل لابەن
نەبێتە هاورێی گشت کاتی
هۆشێکیان لەو منداڵە بێت
غەم چۆتە نێو ناخ و زاتی
کە چوونەوە ماڵ وەلای نێن
جگە لە کاتی پەیوەندی
بنەماڵەش کاتی دەوێ
ئەوە تێدا بەرژەوەندی
هاوسەرم زیاتر گریا
کوڵ و کۆی خۆی ڕشت لە تاوان
بڕواتان بێت دڵۆپی خوێنی
دەهاتە خوارێ لە چاوان
کوتم بەسە ئازیزەکەم
شتێکی وانیە ئاوای بۆ بکەین
زۆر بە خۆشی و کەمێک هەوڵ
کێشەکەی چارە سەر دەکەین
هاوسەرم کوتی نازانی
بۆچی ناخم پر لە ژانە
دەزانی کێ نووسیویەتی؟
ئەو کەسە کیژی خۆمانە
مامۆستای دەرسی ئەدەبیات
بەسەرهاتێک دەگێڕمەوە
بە شێوەی نەقڵ و ڕەوایات
جارێکیان کە چوومەوە ماڵ
هاوسەرم دی بە لاوازی
کاغەزێکی لە دەست دابوو
سەیری دەکرد بە بێ نازی
کوتم چیبوە ئازیزەکەم
بوا پەشۆکاو و خەمباری
ئاهێکی لە ناخ هەڵکێشا
لە چاوی ڕۆندک دەباری
گوتی چەند ڕۆژێک لەمەو بەر
بە مناڵانی مەکتەبم گوت
داڕشتنێکی جوان بنووسن
پوخت و شیاو، لەبار و کورت
هەر کامە و شتێکیان نووسیبوو
زۆر بە وردی خوێندمنەوە
تاکوو گەیشتمە ئەو دانە
وەک قژی پەلکە وەندمنەوە
لە ناو وان دا ئەو داڕشتنە
سەرنجی منی زۆڕ ڕاکێشا
کە خوێندمەوە هێند بە زام بو
هەموو گیانم وێکڕا هێشا
پێ کوتم تۆش بیخوێنەوە
بزانە چەند بە حزن و زامە
ئەو مناڵە لەو تەمەنەی دا
بزانە چی کردوە بە نامە
کاغەزەکەم لێ وەرگرت و
دەستم پێ کرد، خوێندمەوە
نووسراوەی کچێکی مناڵ
هەموو جەستەی تواندمەوە
نوسیبوی بە نێوی خودا
بریا ئەمن مۆبایلێک بام!
شەو و ڕۆژ و لە دەر و ژور
لە دەست ئازیزانم دابام
بریا مۆبایلی بابم بام
لای وی ئازیز و گرینگە
دەرجا هەڵدێت بۆ لای مۆبایل
کاتێک کە لێ دێ خرینگە
تەنانەت بابم بۆ ساتێک
مۆبایلەکەی خۆی دانانێ
بە دائم پێیەتی و هیچ کات
بە دەرد و غەمم نازانێ
بۆ هەر جێگایێکی بچێت
تەنیا مۆبایل هاورێیەتی
لەگەڵ مۆبایل وەعدیان داوە
بە هاوڕێی و برایەتی
بریا مۆبایلی دایکم بام
هەموو کات هەر لە لایەتی
تەنانەت کە ئیشی هەیە
لە لای خۆی و پەنایەتی
ئەگەر ئەمنیش مۆبایل باما
دایکم نازی منی دەکێشا
ئەگەر بە حەرز داکەوتبام
لەتاوان جەرگی دەهێشا
بریا مۆبایلی خوشکم بام
زوزو بەرگەکەی دەگۆڕی
هەموو کات خاوێنی دەکات
بە پەڕۆی ناسک و بە تۆڕی
سەیری دەکردم و بە بزە
دەستی بە سەری دادێنام
کێ سازی کرد ئەو ئامێرە
ئاوا هەوێی بەسەر هێنام
بریا مۆبایلی براکەم بام
ئەودەم خۆشیم بۆ دەباری
لە بەیانی تاکوو شەوێ
لەگەڵ منیش دەیکرد یاری
قسێکی بکەم لێم قەڵس دەبی
خۆ ناوێرم بچمە کنیشی
دەڵێ هەستە لاچۆ لێرە
بۆ لەکن من دادەنیشی؟
بریا من مۆبایل باما
تا وەکوو وی خۆشەویست بام
لە کات و سات و ژیانیان
لەگەڵیان بام و پێویست بام
چۆن دەبێ ئاخر ئامرازێک
لە ناو خەڵک وا ئازیز بێ
خۆشەویستت هەست پێ نەکەی
تەنانەت ئەگەر لێت زیز بێ
تاسێکی سارد بە دڵم داهات
دوا خوێندنەوەی ئەو داڕشتنە
بە هاوسەرم گوت وەیبینە
ئەوە مافی ژیان کوشتنە
بزانین دایک و بابی کێن
بچین و قسێکیان لەگەڵ بکەین
ئاگایان لە ژیانیشان بێت
دەرس و ئامۆژگاریان پێ بدەین
پێیان بڵێن مۆبایل لابەن
نەبێتە هاورێی گشت کاتی
هۆشێکیان لەو منداڵە بێت
غەم چۆتە نێو ناخ و زاتی
کە چوونەوە ماڵ وەلای نێن
جگە لە کاتی پەیوەندی
بنەماڵەش کاتی دەوێ
ئەوە تێدا بەرژەوەندی
هاوسەرم زیاتر گریا
کوڵ و کۆی خۆی ڕشت لە تاوان
بڕواتان بێت دڵۆپی خوێنی
دەهاتە خوارێ لە چاوان
کوتم بەسە ئازیزەکەم
شتێکی وانیە ئاوای بۆ بکەین
زۆر بە خۆشی و کەمێک هەوڵ
کێشەکەی چارە سەر دەکەین
هاوسەرم کوتی نازانی
بۆچی ناخم پر لە ژانە
دەزانی کێ نووسیویەتی؟
ئەو کەسە کیژی خۆمانە