ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٣٨. شەڕ جوانی نیە
بە هیچ شێوەیەک
شەڕ نییەتی جوانی
تەنیا ڕەش بەختیە
و وردی و وێرانی

کۆیلەتی و دیلی
و مەرگ و نەمانە
شەڕ ئاکامەکەی
غەمە و بارگرانی

براوەی نیە شەڕ
دو لای دۆڕاون
جگە لە چەک فرۆشی
دوژمنی جانی

ماڵ و حاڵ ڕووخاو
شار و دێ وێران
بە مووشک باران
مرۆڤ بوون بریانی

لە شەڕ دا تەنیا
خەڵک بێ بەختە
بێ نان و ئاوە و
فەڕش و بەتانی

نە هێزی هەیە
بەرگیری بکات
نە بۆی دەگونجێ
بەربەرەکانی

لێک دا دەبڕێن
بنەماڵەکان
دەکەونە ژێر دەست
کەسی بەڕانی

چیتر نابینە
جوانی ئەستێرە
یا هەڵاتنی خۆر
کاتی بەیانی

دەبێ جێ بێڵێ
زێد و نیشتمان
یاخۆ وەمێنە
بۆ پاسەوانی

کەس غەمخۆر نیە
کە شەر دەست پێ بوو
هیچ هێزێک نایە
بۆ پشتیوانی

دەروا ژیانی خۆش
هێمنی و ئارامی
بێ یاسایی دێت
دزی و تاڵانی

ئاخ هەڵمەخوازە
بڵێی ببێتە شەڕ
دەبێ کۆ وەکەی
جل لە چیمانی

ئەو بووکە سورەی
پێیان دەگوت شار
هیچی نامێنە و
دەبتە دەشتانی

لە سیمایێکی
جوانی ئاسایی
قیزەون دەبێ
و پیس و دەعجانی

ئەوانەی کە خێر
لە شەڕ دەبینن
ئاژاوە گێڕن
بە دوو زمانی

بۆیان گرینگ نیە
کارەساتەکەی
سوکن بێ بەهان
ژنی دەلیقانی

وڵات دەفرۆشن
بە خەیانەتیان
خاکیان دەکەنە
مانگای دۆشانی

کۆیلە و ئەسیر
و شەڕ و نەگبەتی
تووش دەبێ خەڵکی
دێ و شارستانی

بەڵێ ئەو هەموو
چڕی و ناخۆشیە
باسی شەڕ فرۆشیە
بە ڕاستەقانی

کەس بەختەوەر نیە
لە کاتی شەڕ دا
چاو کوێر و گوێ کەڕ
دەشکێت زرانی (ئەژنۆ)

شەڕ کێ بەر کێ نیە
میداڵت دەنێ
گولە، تۆپ نیە
و تفەنگ زۆرانی

لەعنەت لە شەڕ
و ئاژاوە و تیرۆر
کە وێران دەکا
بناغەی زینگانی

شانازی نیە
خوێن ڕشتنی خەڵک
بە تۆپ و تفەنگ
بکەن سپاڕانی

حاکمانی زاڵم
میلەت فرۆشن
باشیان تێدا نیە
گشتی سەگانی

تەنیا ئاواتم
نەمانی شەڕە
گشت کەس ببینم
بە شادمانی

هێمن و لەسەر خۆ
ژیان بچێتە پێش
تەنیا بنووسێ
شێعری شاوانی
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit