ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
بەساڵ داچوون هێندێک شێوەی کۆچ بۆ وڵاتێکی دیکەیە
ئەگەر پێش ڕۆیشتن بۆ وڵاتە خۆت ساز کردبێت، لەوێش دڵگەش و دڵخۆش دەبی
بە ساڵ داچویی پیشاندەری پتەوی مرۆڤە
مرۆڤ لە دوای تەمەنێک هەوڵ و لە خزمەتی خوا دابوون هەنگاو دەنێتە قۆناغێک کە دەتوانێ لە هەل و هەڵکەوتی نوێی لە ڕێگای
تەواو و گۆڕان و و بیر کردنەوەی دروست کەڵک وەرگرێ و پێگەی خۆی لە کۆمەڵگا و بنەماڵە قایم تر کات
بە ساڵ داچوان جیهانێک لە ئەزمون و زانیاریان لەگەڵ خۆیان هەیە و دەتوانین بڵێن مێژوویێکن کە هەڵدەسوڕین
ئەوان لە بڕیار دان و چارەسەری کێشەکان و پرسیارەکان، بە ئەزمون بوون و ڕۆژ بە ڕۆژ
بە ئەزمونیانەوە زیاد دەبێت
و ئەوان پڕ بەر و بۆ و پتەو تر دەکات
هیچ کات لە بەساڵ داچوون دڵگران مەبن
چۆن زۆر کەس فریای ئەو قۆناغەی ژیان ناکەوێت و نایبینێت
بە ساڵ داچوان باغەوانی ئەو ژیانەن
ئەوان بێ بەش لە کەڵک وەرگرتن لە میوەی ئەو باغە نەکەین
لە بەساڵ داچوون دا مرۆڤ بە بیر و عاقڵ در دەبێت و ئەزموونەکانی خۆی دەدات بە بەرەی نوێ
هەروەها ئەوان دەتوانن پیشاندەری ڕێگای ژیان بۆ گەنجەکان بن چۆن شێوەی دەریایێکی ئەزمون و مامۆستایێکی پڕ لە زانیارین
تا ڕۆژی کۆتایی تەمەنیان با بیان پارێزین
وەکوو پاراستنی خەزێنەیێکی پر بایخ
رێزیان لێ بگرین و هیچ کات نەهێڵین هەست بە تەنیایی بکەن

هەر ڕۆژ لە تەمەن کە تێپەڕ دەبێت
بیرەوەریێک بە پەڕتووکی ژیانەوە زیاد و زۆر دەبێت
پیرە پیاو و پیرە دایکان
کوڕ و کچانی دوێنێن کە بە دڵگەشی لە ژێر باران هەنگاویان هەڵێنان و گەیشتنە لوتکەی تەمەن، تۆ ئەگەر توانی ڕۆیشتن لە داوێنی شاخت نەبێت، هیچ کات جوانی دیمەن لەسەر لوتکە نابینی
بە ساڵ داچوان، چڕی ڕێگاو و کەند و کۆسپی زۆریان تێپەڕ کردوە و ئەوڕۆ لەسەر لوتکەی ژیان سەیری دورە دیمەن دەکەن
کە زۆربەی گەنجان ناتوانن و نەیان توانیوە بی بینن
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit