ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٣٥. جیهانی بێ بەها
هەموو جیهان نیەتی بەها
کە فرمێسک لە چاو بڕژێنێ
دەسەڵات لە دەستی کێ دا
کە وا زەوی دەسوتێنێ

هێندێک پیری پیاوی خەرفاو
دەستیان لە خوێنی خەڵک دایە
خوای جیهان بۆ بێدەنگە
کە وا عەبدی دەناڵێنێ

هەڵە و گوناحی مناڵان
لەو هەموو خوێن ڕێژیە چیە! ؟
مەگەر تەمەن تاکو کوێیە
زاڵم ئاوا دەلورێنی

لە پێناو چی زوڵم و زۆری
هەر جارە وڵاتێک دادەگرێ
دەستاڕی ژیان بە دەست کێیە
بە نەزانی دەیسوڕێنێ

دەسەڵات دارانی دنیا
دەستی شەیتانیان بەستووە
هەموو بەو خەیاڵە خۆشین
ڕۆژێک خوا دەیان سوتێنێ
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit