ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٣٢. فریو مەخۆ
بروا مەکەن بە پێکەنین
قاقاش نیە هەتاکوو سەر

غەم و خۆشی وەک دوو هاوڕێن
سەودایان هەیە سەربەسەر

شادی بە دڵ دا ڕۆناچێ
بە شێوەی حەرزی ئاوەسەر

خۆ بە دار و بەردیش دادا
نیەتی ڕێگا بۆ چارەسەر

ئەوەی دایمە دەناڵێنێ
غەمی چکۆڵەن و موختەسەر

بەڵام ئەوەی پێدەکەنێ
حەشاری داوە سەت کەسەر
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit