جوانی شێعر و هەوێنەکەی
لە نوسین بۆ ژنی کوردە
ئەو ژنەی کە بێ ڕیایە
ساکار و پاک و بێگەردە
زەوی ژێر پێی ئافرەتی کورد
گەر پۆڵاش بێ هورد و وردە
ئەو ژنەی لەسەر لوتکەی ژین
بۆ کەس و ئازیزی پردە
ژنێک کە مەلەکەی ژیانە
لە ئاستی ژیان بۆتە بەردە
جوانی سرووشت کوا دەگاتە
ئافرەتی خودا ئاوردە
وێنەکێش دەستی دەلەرزێ
لە ڕێکی ئەو ڕوویە وردە
ئافرەتێک کە شان بە شانی
شەڕوانان تووشی نەبەردە
ئافرەتێک کە هێندێک ناپیاو
لێی دەبن بە دز و جەردە
بۆ هەڵبەستنی هەنگوینی ژیان
ئافرەت گوڵ و تام و گەردە
لە شێوەی کۆلکەزێڕینە،
شینە، سوورە، ئاڵ و زەردە
بۆ زامی بنەماڵەی ساڕێژ
بەڵام بۆخۆی کێوی دەردە
لە ژێر هەنگاوی چڕی ژیان
بەهێز ترین زەوی و هەردە
پیاوێک کە ڕێز لە ژن نەگرێ
ژینی دەبێتە ئاوبردە
وامەزانن بۆ ئەبەدە
لە دەست دەچێت و بابردە
لە نێو تەواوی مەخلوقات
ئافرەت خوڵقاوە بە بژاردە
لە جوتیاری و ئاژەڵداری
ئافرەت بوو کە بووە تاوبردە
لە ژێر کاریگەری و زەحمەت
سیس و پژمۆر و پەژموردە
جوانی ژین لە جوانی ژنە
تەنانەت ژنانی چەردە
لە بنەماڵە دا مامۆستا
بۆ ئەدەب و ڕێز و شەردە
چوارچێوەی ژیانی دەڕووخێت
کاتی تەڵاق و سێ بەردە
بە ژنی ئازا بڵێن شێرە ژن
هەڵەیە پێی بڵێی مەردە
لە مێژووی جیهان دا هەیە
کەسەر بۆ ئافرەت یەردە
هەزاران نووسەر وەخر بن
ئێستا کم دێت وشە و پەردە
هەرکەس ژن بە سووک بزانێ
گەر پیاویش بێ زۆر نامەردە
پێنووسی تەنیا بە پاکی
تا ئەبەد بۆ ئافرەت سپەردە
لە نوسین بۆ ژنی کوردە
ئەو ژنەی کە بێ ڕیایە
ساکار و پاک و بێگەردە
زەوی ژێر پێی ئافرەتی کورد
گەر پۆڵاش بێ هورد و وردە
ئەو ژنەی لەسەر لوتکەی ژین
بۆ کەس و ئازیزی پردە
ژنێک کە مەلەکەی ژیانە
لە ئاستی ژیان بۆتە بەردە
جوانی سرووشت کوا دەگاتە
ئافرەتی خودا ئاوردە
وێنەکێش دەستی دەلەرزێ
لە ڕێکی ئەو ڕوویە وردە
ئافرەتێک کە شان بە شانی
شەڕوانان تووشی نەبەردە
ئافرەتێک کە هێندێک ناپیاو
لێی دەبن بە دز و جەردە
بۆ هەڵبەستنی هەنگوینی ژیان
ئافرەت گوڵ و تام و گەردە
لە شێوەی کۆلکەزێڕینە،
شینە، سوورە، ئاڵ و زەردە
بۆ زامی بنەماڵەی ساڕێژ
بەڵام بۆخۆی کێوی دەردە
لە ژێر هەنگاوی چڕی ژیان
بەهێز ترین زەوی و هەردە
پیاوێک کە ڕێز لە ژن نەگرێ
ژینی دەبێتە ئاوبردە
وامەزانن بۆ ئەبەدە
لە دەست دەچێت و بابردە
لە نێو تەواوی مەخلوقات
ئافرەت خوڵقاوە بە بژاردە
لە جوتیاری و ئاژەڵداری
ئافرەت بوو کە بووە تاوبردە
لە ژێر کاریگەری و زەحمەت
سیس و پژمۆر و پەژموردە
جوانی ژین لە جوانی ژنە
تەنانەت ژنانی چەردە
لە بنەماڵە دا مامۆستا
بۆ ئەدەب و ڕێز و شەردە
چوارچێوەی ژیانی دەڕووخێت
کاتی تەڵاق و سێ بەردە
بە ژنی ئازا بڵێن شێرە ژن
هەڵەیە پێی بڵێی مەردە
لە مێژووی جیهان دا هەیە
کەسەر بۆ ئافرەت یەردە
هەزاران نووسەر وەخر بن
ئێستا کم دێت وشە و پەردە
هەرکەس ژن بە سووک بزانێ
گەر پیاویش بێ زۆر نامەردە
پێنووسی تەنیا بە پاکی
تا ئەبەد بۆ ئافرەت سپەردە