ئاواتی یکێک خواردنی کەباب بێ
یکیش سامانی بە بێ حیساب بێ
یکێک لە برسان پەراسووی دیارە
یێکیش هێند تێرە باسی سەر زارە
نە کفر دەکەم نە دژ بە خوودام
تەنیا یک پرسیار با بمدات وەڵام
مەگەر نەتکوتوە کە تۆ عادڵی
ناڵێی بە عەبدت ساز کراوی گڵی
مەگەر جیهانت بۆ گشت کەس نیە
ئەو جیاوازیە چیە؟ پێم بڵێ بەس نیە؟
فیدای گەورەیت، قوربانی نێوت
فیدای ئاسمان، زێ و چۆم و کێوت
بۆ دەبێ هێندە جیاوازی هەبێ
یک سیسرەی نەبێ و یک بازی هەبێ
بۆ دەبێ ئاخر منداڵی هەژار
بۆ پاروە نانێک ببێ گرفتار
بۆ دەبێ کەسێک هەزار ماڵی بێ
یکیش خۆشترین تام، بۆ وی تاڵی بی
پێم بڵێ ئاخر جیاوازیان چییە؟
کەسی ساماندار ژیان بۆ وییە
ناڵێم هەموو کەس وەک یک غەنی بێ
بەڵام بۆ یک گوریس؟ ، یک وەک بەنی بێ
عەزابی زۆرە جیاوازی ژیان
هەژاری دەردە، دەردێکی گران
خودا یکێکە، جیهانیش هەر یێک
ئەی بۆچی ژیان دراوە بە هێندێک
یکیش سامانی بە بێ حیساب بێ
یکێک لە برسان پەراسووی دیارە
یێکیش هێند تێرە باسی سەر زارە
نە کفر دەکەم نە دژ بە خوودام
تەنیا یک پرسیار با بمدات وەڵام
مەگەر نەتکوتوە کە تۆ عادڵی
ناڵێی بە عەبدت ساز کراوی گڵی
مەگەر جیهانت بۆ گشت کەس نیە
ئەو جیاوازیە چیە؟ پێم بڵێ بەس نیە؟
فیدای گەورەیت، قوربانی نێوت
فیدای ئاسمان، زێ و چۆم و کێوت
بۆ دەبێ هێندە جیاوازی هەبێ
یک سیسرەی نەبێ و یک بازی هەبێ
بۆ دەبێ ئاخر منداڵی هەژار
بۆ پاروە نانێک ببێ گرفتار
بۆ دەبێ کەسێک هەزار ماڵی بێ
یکیش خۆشترین تام، بۆ وی تاڵی بی
پێم بڵێ ئاخر جیاوازیان چییە؟
کەسی ساماندار ژیان بۆ وییە
ناڵێم هەموو کەس وەک یک غەنی بێ
بەڵام بۆ یک گوریس؟ ، یک وەک بەنی بێ
عەزابی زۆرە جیاوازی ژیان
هەژاری دەردە، دەردێکی گران
خودا یکێکە، جیهانیش هەر یێک
ئەی بۆچی ژیان دراوە بە هێندێک