پەلکەی قژی یار تەنافی دارم
غەم، کەسەر، خەفەت لێم بوون بە یارم
وەکوو مێروولە ماندوو و پڕ کارم
کارم بە کەس نیە و زۆر بێ ئازارم
بۆ خەڵک چرام ڕوو بە خۆم تارم
وشەی بێگانە وێردی سەر زارم
شێوەی هەوری ڕەش، ڕێژنە دەبارم
لە جەوری ڕۆژگار زار و بێزارم
قەت شاراوە نیم دیارن ئاکارم
من غەریب ترین کەسی نێو شارم
ڕوو بە ئاوێنە وەک گورگی هارم
ڕوو بە کەسەکان بێ زمان و زارم
بۆ بڕیاری ژیان چەوت و لاسارم
لە ئاستی مەرگ سادە و ساکارم
بۆ باسی تۆڵە بێ عەیب و عارم
کپ و بێدەنگی بڵیندترین هاوارم
غەم، کەسەر، خەفەت لێم بوون بە یارم
وەکوو مێروولە ماندوو و پڕ کارم
کارم بە کەس نیە و زۆر بێ ئازارم
بۆ خەڵک چرام ڕوو بە خۆم تارم
وشەی بێگانە وێردی سەر زارم
شێوەی هەوری ڕەش، ڕێژنە دەبارم
لە جەوری ڕۆژگار زار و بێزارم
قەت شاراوە نیم دیارن ئاکارم
من غەریب ترین کەسی نێو شارم
ڕوو بە ئاوێنە وەک گورگی هارم
ڕوو بە کەسەکان بێ زمان و زارم
بۆ بڕیاری ژیان چەوت و لاسارم
لە ئاستی مەرگ سادە و ساکارم
بۆ باسی تۆڵە بێ عەیب و عارم
کپ و بێدەنگی بڵیندترین هاوارم