ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٢٧. دوو بەرەکی
باران بۆ چەتر ئاواتە و
بۆ کەوشی دڕاو مەترسیە
دڵ دەریا هەموو کات تێرە
ڕەزیل هەموو کات برسیە

پشیلە ترسی زۆر لە ئاوە
ماسی گشت کات عاشقە چۆمە
پووش زامدارە لە گری ئاگر
پەپولە ئەوینی مۆمە

ئەوەی ڕواڵەتەکەی جوانە
دائم ڕوو لە ئاوێنەیە
ئەوەی ناخی ڕازاوەیە
پڕ بەها وەک خەزینەیە

کەسێک شێت و شەیدای یکێک
ئەو بۆ یکی تر تامەزرۆ
ڕاستگۆیی تاوانی هەیە
ئاسودیە قسەی درۆ

هێندێک تینووی خوێن ڕشتن
و عاشق بە شەڕ و ئاژاوەن
هێندێکیش بە مرۆڤایەتی
پشتی ئەو خەڵکە داماوەن

یارەماسی دەپیشێنێ
و هێلکە توند دەکا ئاوی کوڵیو
هێندێک نەخۆشی کزین و
هێندێک بۆ خواردنی بەز و پیو

جیهان پڕ لە شتانێکە
کە دو لایان و دو بەرە
ئەوە وا دەڵێ لە سەرێم
یکی دیکەی لەسەر سەرە
نووسین: ناشناس

پەراوێز edit