بە پێی تەمەنی ئاڵۆزم
پیرتڕ لە نووح و ئادەمم
بە پێی ژیانی ساویلکەم
دیلی ئەو ژیانە سادەمم
لە ڕێگای ماندو بون و هەوڵ
بۆ چرکێک ڕانەوەستاوم
لە پاڵەجیڕەی خەفەت
لە سووچێکی داپەستاوم
ئەگەر نێوی ژیانی خۆم
بکەم بە نوسراوە و پەڕتووک
نێوی دەنێم کێوی خەفەت
لە بەرامبەر هێزی بچووک
ئەگەر بیدەم بە دەرهێنەر
فیلمێکی لێ دەربێنێ
دڵنیام گشت بینەرەکان
بە چاوی خوێن دەگریێنێ
دواتر گەر نێوی لێ بنێم
دەبێتە مرۆڤی چەوساوە
مرۆڤێک کە هەوڵی زۆری دا
بەڵام هەرگیز نەحەساوە
ئەگەر بیکەمە چیرۆکێک
بۆ مناڵانی داهاتوو
نێوی دەنێم دەرسی عیبڕەت
لە گەنجێکی بەساڵ داچوو
هەرگیز بە ڕواڵەت نەمهێشت
کەس بە زامەکەم بزانێ
چۆن مرۆڤی بەرامبەرت
بە چاوی ڕواڵەت دەڕوانێ
لە زاهیر دا پاک و خاوێن
بە جل و بەرگێکی ڕازاوە
بەڵام دەروون پڕ لە برین
بە هەزار غەمی شاراوە
له کاتی گرتنی دەستیان
کوتیان بۆ مرۆڤ ئەرکە
بەڵام کاتی گرتنی دەستم
دایان خست لە ڕووم دەرکە
بۆ زۆر کەس پشت و پەنا
بۆ زۆر هەژار دەست و پێ
بەڵام بۆخۆم کاتی کێشە
بە تەنیایی کەوتمە ڕێ
پیرتڕ لە نووح و ئادەمم
بە پێی ژیانی ساویلکەم
دیلی ئەو ژیانە سادەمم
لە ڕێگای ماندو بون و هەوڵ
بۆ چرکێک ڕانەوەستاوم
لە پاڵەجیڕەی خەفەت
لە سووچێکی داپەستاوم
ئەگەر نێوی ژیانی خۆم
بکەم بە نوسراوە و پەڕتووک
نێوی دەنێم کێوی خەفەت
لە بەرامبەر هێزی بچووک
ئەگەر بیدەم بە دەرهێنەر
فیلمێکی لێ دەربێنێ
دڵنیام گشت بینەرەکان
بە چاوی خوێن دەگریێنێ
دواتر گەر نێوی لێ بنێم
دەبێتە مرۆڤی چەوساوە
مرۆڤێک کە هەوڵی زۆری دا
بەڵام هەرگیز نەحەساوە
ئەگەر بیکەمە چیرۆکێک
بۆ مناڵانی داهاتوو
نێوی دەنێم دەرسی عیبڕەت
لە گەنجێکی بەساڵ داچوو
هەرگیز بە ڕواڵەت نەمهێشت
کەس بە زامەکەم بزانێ
چۆن مرۆڤی بەرامبەرت
بە چاوی ڕواڵەت دەڕوانێ
لە زاهیر دا پاک و خاوێن
بە جل و بەرگێکی ڕازاوە
بەڵام دەروون پڕ لە برین
بە هەزار غەمی شاراوە
له کاتی گرتنی دەستیان
کوتیان بۆ مرۆڤ ئەرکە
بەڵام کاتی گرتنی دەستم
دایان خست لە ڕووم دەرکە
بۆ زۆر کەس پشت و پەنا
بۆ زۆر هەژار دەست و پێ
بەڵام بۆخۆم کاتی کێشە
بە تەنیایی کەوتمە ڕێ