بای ئەجەل هات و لەناکاو
دەفتەری شێعری دڕیم
تاکوو دوێنێ غونچە بووم
ئەوڕۆ بە ناحەق هەڵوەریم
دەستی تەقدیرم لەسەر
ژین وا بە لاڕێ داچووە
بۆنی خەردەل چووە هەناسەم
سینگ و سیپەلکی بڕیم
گێژەڵوکەی ئەو ژیانە
بێ بەهانە هات و چوو
لەتکە دەسمالێکی هێنا
فرمێسکی چاوی سڕیم
زامەکانی ئەو وڵاتە
تۆ بلێ کەی بێنە سوێ
بێ بەها بوو ئەو ژیانە
ئەو بە مفت لێ کڕیم
گیانی ئێمە بوو بە پوش و
مانگی پووشپەڕ هاتە دەر
دەنگی هاوارم لە ئاسمان
من بە شێوەی پووش فڕیم
خەڵک ڕژان و هەڵوەرین
هەر وەکوو چێشکە و گەڵا
باسی دارستانی هەست بکەم
یاخۆ مۆنیم یا گڕیم
بیر و مێشکم هەر لەسەر
سەوداسەری ئاسودیەیم
گێژ و مەنگی یێک هەواڵم
چی بو هۆی هێڕ و وڕیم
وا ڕژاوە بۆمبی گەل کووژ
بەسەر بێ گوناحی گەل
کارەسات بوو کە بەسەرهات
بەسەر تێر و پڕیم
دەستی بێزارکەر هات و
ساویلکەییمی هەندراند
کەس نەگەیشت بە فریام
لە کاتی شڕ و دڕیم
نێو ناخی گەرمی بوو
جوان وەبیرمە گەرمیەکەی
سۆزی ساردی وا لە ناکاو
بۆیە هۆی شەختەی سڕیم
نیشتیمان ماڵی سوتا
بە ئاوری نەفرەت و قین
بۆ منە کە وابەجێ ما
نەهامەت، سەر بەقوڕیم
بێکەسە ئامانج و ئاوات
و نەزۆکیان کرد ئەوین
پێی سەرکەوتنیان شکاندم
سوتاندیان بەرزەفڕیم
خوێن مژی دەورانە زەحاک
خوێنی ویست بە بۆنی سیر
تام و چێژی بو بە دووکەڵ
ئالودە بو مرچ و مڕیم
دەنگی زرمبەی بۆردومان
کپی و بێدەنگی شکاند
بە بێدەنگی گشت وڵاتان
گەشەی کرد کەڕ و کڕیم
سی و شەش ساڵ تێپەڕیوە
زامەکەم هەر تازەیە
چۆن لەبیر کەم درد و حەسرەت
چۆن بەسەر بەرم چڕیم
لە شاری تەنیای بێ تاوان
سەد کەس قوربانی کران
پووشپەڕ بووە مانگی غەمان
لە ئاسوودەیی زڕیم
دەفتەری شێعری دڕیم
تاکوو دوێنێ غونچە بووم
ئەوڕۆ بە ناحەق هەڵوەریم
دەستی تەقدیرم لەسەر
ژین وا بە لاڕێ داچووە
بۆنی خەردەل چووە هەناسەم
سینگ و سیپەلکی بڕیم
گێژەڵوکەی ئەو ژیانە
بێ بەهانە هات و چوو
لەتکە دەسمالێکی هێنا
فرمێسکی چاوی سڕیم
زامەکانی ئەو وڵاتە
تۆ بلێ کەی بێنە سوێ
بێ بەها بوو ئەو ژیانە
ئەو بە مفت لێ کڕیم
گیانی ئێمە بوو بە پوش و
مانگی پووشپەڕ هاتە دەر
دەنگی هاوارم لە ئاسمان
من بە شێوەی پووش فڕیم
خەڵک ڕژان و هەڵوەرین
هەر وەکوو چێشکە و گەڵا
باسی دارستانی هەست بکەم
یاخۆ مۆنیم یا گڕیم
بیر و مێشکم هەر لەسەر
سەوداسەری ئاسودیەیم
گێژ و مەنگی یێک هەواڵم
چی بو هۆی هێڕ و وڕیم
وا ڕژاوە بۆمبی گەل کووژ
بەسەر بێ گوناحی گەل
کارەسات بوو کە بەسەرهات
بەسەر تێر و پڕیم
دەستی بێزارکەر هات و
ساویلکەییمی هەندراند
کەس نەگەیشت بە فریام
لە کاتی شڕ و دڕیم
نێو ناخی گەرمی بوو
جوان وەبیرمە گەرمیەکەی
سۆزی ساردی وا لە ناکاو
بۆیە هۆی شەختەی سڕیم
نیشتیمان ماڵی سوتا
بە ئاوری نەفرەت و قین
بۆ منە کە وابەجێ ما
نەهامەت، سەر بەقوڕیم
بێکەسە ئامانج و ئاوات
و نەزۆکیان کرد ئەوین
پێی سەرکەوتنیان شکاندم
سوتاندیان بەرزەفڕیم
خوێن مژی دەورانە زەحاک
خوێنی ویست بە بۆنی سیر
تام و چێژی بو بە دووکەڵ
ئالودە بو مرچ و مڕیم
دەنگی زرمبەی بۆردومان
کپی و بێدەنگی شکاند
بە بێدەنگی گشت وڵاتان
گەشەی کرد کەڕ و کڕیم
سی و شەش ساڵ تێپەڕیوە
زامەکەم هەر تازەیە
چۆن لەبیر کەم درد و حەسرەت
چۆن بەسەر بەرم چڕیم
لە شاری تەنیای بێ تاوان
سەد کەس قوربانی کران
پووشپەڕ بووە مانگی غەمان
لە ئاسوودەیی زڕیم