ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
ئاژەڵانیش لەو جیهانە بەش و
مافی ژیانیان هەیە
بڕواتان بێت بیر و عەقڵ و
موحیبەت و ویانیان هەیە

ئەوان دژ بە مرۆڤ بوون نین
لایانگری ئارام بوونن
گەر ئێمە لەگەڵیان باش بین
هێمنایەتی گیانیان هەیە

زۆر دار بووین و لێمان ستاندون
تەنانەت مافی زیندوو بوون
کێو و دارستانمان سوتاند
دەڵێن ئەوان زیانیان هەیە

تێر بوونێکی سادە و ساکار
هەموو ئاواتی ئاژەڵە
ئازادیێکی کاتیان هەبێ
دڵی میهرەبانیان هەیە

منی مرۆڤی بە تەماح
تەماح لە پێستی ویش دەکەم
ئەوان تەنیا داوای ئاو و
هێندێک پەلکە ناێنیان هەیە

با لەگەڵ ئاژەڵ و سرووشت
تۆزێک ئارامی پیشە کەین
ئەوانیش گیان خۆشەویستن
لە چاو دا گریانیان هەیە

جیهان جوانتر دەبێ ئەگەر
مافی هەموو شتێک بپارێزین
چۆن هەموو گیان لەبەرەکان
حەزی ژیان لە جیهانیان هەیە

کاتێک دونیامان بەو خۆشیە
کردۆتە دۆزەخی زوڵم
کوا باسی بەهەشت و جنەت
قسەی ڕاستە و شیانیان هەیە

هەر چی هەناسە دەکێشێ
مافیەتی دەبێ زیندوو بێت
ئەوان هەموو جۆر بە کەڵکن
تەنانەت گەر ڕیانیان هەیە

تەنیا داواکاری منە
ئارامی ژیان لەو دونیایە
بی پارێزین گیان لەبەرێک
کە جێ ژیان و لیانیان هەیە

ڕۆژێک کە تەنیا نەماوە
بە چاوی خۆتان دەیبینن
کە سروشت تۆڵە دەستێنێ
ئیشی مە تاوانیان هەیە
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit