ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٢٤. وڵاتی چەتەکان
ژیان له وڵاتی چەتەکان
هەموو دەمێک بێ بەهایە

ماندوو بوونت بێ وچانە
حەسانەوت بێ سەودایە

بۆ ڕاگرتنی دڵ و هەستت
گوریسی ئەوین یک هەودایە

تەمەن خەونێکی ئاڵۆزە
شێوەی ووشەی وشکە بایە

سارد و سڕن ژیان و ژین
پێستی هەستت وەک پۆڵایە

مناڵ کە لە دایک دەبێت
بە خەفەتان دەکا کایە

تامی ژیانت لێ دەگوڕێ
تامی شێوەی قاوە و چایە

هەر کەس هات قسێکت پێ دەڵێ
تۆش بە ناچار دەڵێی وایە

زۆر جار ڕێگاکەت دەگۆڕی
هەنگاو شلن و لە دوات نایە

ژیانێک کە دەبا خۆش با
تێ دابا مۆسیقا و نایە

دەبێتە سەرسامی و هێڕی
شێتت دەکا لەو هەوایە

بڵیند و نەوی و شەپۆلاوی
کاتی تۆفان نێو دەریایە

منیش بەلەمێکی تەنیا و
تەنیا هاورێکەم خودایە
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit