ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٢٣. ڕوون و ناڕوون
کۆتایی هات ساڵێکی ڕەش
بە هیوای ساڵێکی ڕوونین

شەکەت بوین لە هەڵاتن و
بێزاریش لە هات و چوونین

ئەوەندە دورین لە خۆشی
کە ماندوو لە ماندوو بوونین

ژیان بە تاریک دەزانین
وادەزانین ئاوی ڕوونین

بەڵام خۆمان خەتامانە
کە وا دژ بە مرۆڤ بوونین

بۆتان باس دەکەم بە وردی
کە بۆچی لە خۆ بردوو نین

ناگەڕێن بۆ قوومە ئاوێک
گۆلی ئاویش بێ هەر توونین

کوڕ بە دوای کچی پڵینگەو
کچیش هاوار دەکەن شوو نین

پیاوان خۆ بە ئاور دادەن
ئافرەت دەڵێ خۆ ماندوو نین

ئافرەتانیش بە ئیش بمرن
پیاوان دەڵێن خۆ کارو نین

چاولێکەری کارەساتە و
دەڵێن فێرە ئارەزوو نین

هەمووی بەدوای پارە وێڵە
دەڵێن فەقیرین خۆ جوو نین

هەر کەس تەنیا خۆی دەبینێ
بۆ بەلەمی کەس پاروو نین

بۆ ئاوردان دەبنە تۆفان
بۆ گەشەی ژین دەڵێن فوو نین

لاوان هەموو لە وڵات ڕۆیشتن
دەڵێن خۆ لێرە زیندوو نین

کە گەیشتنە وڵاتێکی غوربەت
دڵخۆش و بە ڕەنگ و ڕوو نین

لە زۆر شت خەراب تێگەیشتین
گوناح زۆرە خۆ هەر موو نین

ئافرەت بە مڵکیان دەزانن
باشە خۆ ئێوە زەروو نین

بیرمان با ئاوەڵا تر کەین
بۆ لایانگری ڕۆ چونین

مرۆڤەکان هەموو یێکین
جیاوازی دایک و خەسوو نین

باشەکان بۆ هەر ئیمن بن
خۆ خەڵک هەناسە بۆ سۆ نین

دەرسی ژیان چڕ و قورسە
بۆ عالم بوون چاو و ڕوو نین

مناڵان لەسەر سفرەی خوان
چاوەڕێن فێرە پاروو نین

سرووشت گشتی بۆتە ئاماج
لەمێژ ساڵە کە مازوو نین

زۆر کەس دژ بە ئایینە و
فێری تاعەت و ڕۆژوو نین

هیوادارم ساڵی نوێ بێت
بمێمن ئەوەی جاجوو نین

بە لوتف خوا و هیمەتی خۆن
بگۆڕێ دەورانی نا ڕوونین
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit