دوری ئازیز ژانی زۆرە
سارێژ بوونی قورس و چڕە
دەمەو ئێوارە و بەیانی
کاتت لە دڵتەنگی پڕە
وەکوو برینێکی بێ دەرمان
لەسەر جەرگ و دڵت خڕە
پێت خۆشە توند هاواری کەی
بەڵام هەمووی خەونی زڕە
خەفەت دەخۆی بۆ ڕۆیشتنی
هەرچی گەنجە، کچە، کوڕە
بە دووکەڵی غوربەتی ڕەش
یادت بێ یادی وی قڕە
تەنیا ئارامیت دەنگیەتی
دڵ بە وێنێک گەرم و گوڕە
ڕووت و ڕەجاڵە ژیانت
جلی نوێت لەبەر دا شڕە
کۆچ و سەفەر، تاڵی غوربەت
مەرگێکی بە کوت و پڕە
جیاوازی نیە لەگەڵ مەرگ
دور بوونەوە جەرگ بڕە
لەو کاتەی لە لات نامێنێ
مێشک و هۆشت، گێژ و وڕە
بێدەنگی وڵاتت دادەگرێ
بۆ سەوداشی هەرزان کڕە
تەنیا وەرەزی حەسانەوەت
زستانێکی سارد و سڕە
دنیا گۆیێکی بچووکە
مرۆڤە بێ ڕەحم و کڕە
تا کاتی مەرگ هاوار دەکەم
مەڕۆن غوربەت ڕیشە بڕە
سارێژ بوونی قورس و چڕە
دەمەو ئێوارە و بەیانی
کاتت لە دڵتەنگی پڕە
وەکوو برینێکی بێ دەرمان
لەسەر جەرگ و دڵت خڕە
پێت خۆشە توند هاواری کەی
بەڵام هەمووی خەونی زڕە
خەفەت دەخۆی بۆ ڕۆیشتنی
هەرچی گەنجە، کچە، کوڕە
بە دووکەڵی غوربەتی ڕەش
یادت بێ یادی وی قڕە
تەنیا ئارامیت دەنگیەتی
دڵ بە وێنێک گەرم و گوڕە
ڕووت و ڕەجاڵە ژیانت
جلی نوێت لەبەر دا شڕە
کۆچ و سەفەر، تاڵی غوربەت
مەرگێکی بە کوت و پڕە
جیاوازی نیە لەگەڵ مەرگ
دور بوونەوە جەرگ بڕە
لەو کاتەی لە لات نامێنێ
مێشک و هۆشت، گێژ و وڕە
بێدەنگی وڵاتت دادەگرێ
بۆ سەوداشی هەرزان کڕە
تەنیا وەرەزی حەسانەوەت
زستانێکی سارد و سڕە
دنیا گۆیێکی بچووکە
مرۆڤە بێ ڕەحم و کڕە
تا کاتی مەرگ هاوار دەکەم
مەڕۆن غوربەت ڕیشە بڕە