تەنیا خەیاڵ دەتوانێ
من بۆ لای ئازیزترین کەسانم بەرێت
تەنیا هەناسە دەتوانێ
باشترین هاورێی بێت تا کۆتایی تەمەن
تەنیا عەتری زولفی کیژۆڵێکی تەمەن سێ ساڵان دەتوانێ
جارێکی تر متمانەی من بە عەشق زیاد کاتەوە
تەنیا هەنگاو دەتوانێ
بەوەرو گەیشتنم ببات
تەنیا فرمێسک دەتوانێ
کاتی دڵتەنگی ئارامم کاتەوە
تەنیا نیگا دەتوانی
دەلاقەی روو بە ئاسۆ بێت
تەنیا تۆفان دەتوانێ
من لە ئیشی وزەبەزێن دوور خاتەوە
تەنیا پەنجەی یار دەتوانێ
فرمێسک لە چاوم بسڕێت
تەنیا مۆسیقا دەتوانێ
هەستی شێعرم ببزوێنێ
تەنیا قەڵەم دەتوانێ
سەمای وشەکانم لەسەر لێنووس بنەخشێنێ
تەنیا بێدەنگی دەتوانێ
من لە ئاستی قسەی ناحەزان دا سەرکەوتوو کات
تەنیا... .
تەنیا... .
تەنیا خۆرەتاو دەتوانێ
شەختەی سەهۆڵ لە ناو جەستەی بووکە بەفرینەم دا وتاوێنێ
تەنیا ئەجەل دەتوانێ
مەودای من و ژیان بێت
تەنیا مەرگ دەتوانێ
خامۆشی بەسەر من دا بێنێت
تەنیا خاک دەتوانێ
منی تەنیا و تەواوی ئاواتەکانم بشارێتەوە
من بۆ لای ئازیزترین کەسانم بەرێت
تەنیا هەناسە دەتوانێ
باشترین هاورێی بێت تا کۆتایی تەمەن
تەنیا عەتری زولفی کیژۆڵێکی تەمەن سێ ساڵان دەتوانێ
جارێکی تر متمانەی من بە عەشق زیاد کاتەوە
تەنیا هەنگاو دەتوانێ
بەوەرو گەیشتنم ببات
تەنیا فرمێسک دەتوانێ
کاتی دڵتەنگی ئارامم کاتەوە
تەنیا نیگا دەتوانی
دەلاقەی روو بە ئاسۆ بێت
تەنیا تۆفان دەتوانێ
من لە ئیشی وزەبەزێن دوور خاتەوە
تەنیا پەنجەی یار دەتوانێ
فرمێسک لە چاوم بسڕێت
تەنیا مۆسیقا دەتوانێ
هەستی شێعرم ببزوێنێ
تەنیا قەڵەم دەتوانێ
سەمای وشەکانم لەسەر لێنووس بنەخشێنێ
تەنیا بێدەنگی دەتوانێ
من لە ئاستی قسەی ناحەزان دا سەرکەوتوو کات
تەنیا... .
تەنیا... .
تەنیا خۆرەتاو دەتوانێ
شەختەی سەهۆڵ لە ناو جەستەی بووکە بەفرینەم دا وتاوێنێ
تەنیا ئەجەل دەتوانێ
مەودای من و ژیان بێت
تەنیا مەرگ دەتوانێ
خامۆشی بەسەر من دا بێنێت
تەنیا خاک دەتوانێ
منی تەنیا و تەواوی ئاواتەکانم بشارێتەوە