ئەو ڕۆژانە زۆر دڵ پڕم،
سووک و ئاسان گریانم دێ
بە دیتنی جێگا برین و
خوێنی لاوان گریانم دێ
بە ورە بووم من هەموو دەم
بەڵام دڵم ناسک بووە
بە دیتنی کۆلکەزێڕینە
بە با و باران گریانم دێ
ماتەم وڵاتی داگرتوین
غەم بۆتە میوانی ماڵمان
بە دیتنی مناڵی بچووک
بە قاقایان گریانم دێ
لە کلتوری کوردەواری
هەڵپەڕین خۆی هێمایێکە
شایی جاران شادیمان بو
بۆ بە شاییان گریانم دێ
هێندە هەندراوە دەرونم
پێستی هەستم ئەستور بووە
کاتێک هێرش دێتە سەرم
من بە ڕاسان گریانم دێ
دەڵێن شەهید نامرێ و
نابێ فرمێسکی بۆ بڕێژی
ئەی بۆ لە تاو کەوتنە حەرزی
شەهیدانمان گریانم دێ
ژینا کە کوتی توخدا مەمبەن
ئەمن لێرە کەس ناناسم
بۆ پاکی و بێ تاوانی وی
کاتی گیان دان گریانم دێ
بۆ ئازایەتی نیکا و
بۆ سەدان کیژ و کوڕی وڵات
بۆ بێ کەوشی مناڵانی
بەلوچستان گریانم دێ
بۆ کۆچی دایکان و باوکان
بە گولەی ناحەقی زاڵم
بۆ مناڵانی سەغیر بوو
من بۆ باوان گریانم دێ
بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی
تەرمی ڕۆڵەیان ئامێز گرت
بۆ مەزڵومی خدانوور و
پیتۆڵی کیان گریانم دێ
بۆ سەرهەڵدان، بۆ ڕێپێوان
بۆ مان گرتن، خۆپیشاندان
بۆ تەواو کوردی پەنابەر
دور لە یاران گریانم دێ
بە هیچ پیلان و درۆیێک
ناتوانن پێش خەبات بگرن
بەو زوانە وڵات ئازاد دەبێت
بۆ سەرهەڵدان گریانم دێ
ڕێگای ئازادی و سەربەستی
شۆڕش و خەباتی دەوێ
هێمن هێمن بە تەنیایی
بە تێکۆشان گریانم دێ
سووک و ئاسان گریانم دێ
بە دیتنی جێگا برین و
خوێنی لاوان گریانم دێ
بە ورە بووم من هەموو دەم
بەڵام دڵم ناسک بووە
بە دیتنی کۆلکەزێڕینە
بە با و باران گریانم دێ
ماتەم وڵاتی داگرتوین
غەم بۆتە میوانی ماڵمان
بە دیتنی مناڵی بچووک
بە قاقایان گریانم دێ
لە کلتوری کوردەواری
هەڵپەڕین خۆی هێمایێکە
شایی جاران شادیمان بو
بۆ بە شاییان گریانم دێ
هێندە هەندراوە دەرونم
پێستی هەستم ئەستور بووە
کاتێک هێرش دێتە سەرم
من بە ڕاسان گریانم دێ
دەڵێن شەهید نامرێ و
نابێ فرمێسکی بۆ بڕێژی
ئەی بۆ لە تاو کەوتنە حەرزی
شەهیدانمان گریانم دێ
ژینا کە کوتی توخدا مەمبەن
ئەمن لێرە کەس ناناسم
بۆ پاکی و بێ تاوانی وی
کاتی گیان دان گریانم دێ
بۆ ئازایەتی نیکا و
بۆ سەدان کیژ و کوڕی وڵات
بۆ بێ کەوشی مناڵانی
بەلوچستان گریانم دێ
بۆ کۆچی دایکان و باوکان
بە گولەی ناحەقی زاڵم
بۆ مناڵانی سەغیر بوو
من بۆ باوان گریانم دێ
بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی
تەرمی ڕۆڵەیان ئامێز گرت
بۆ مەزڵومی خدانوور و
پیتۆڵی کیان گریانم دێ
بۆ سەرهەڵدان، بۆ ڕێپێوان
بۆ مان گرتن، خۆپیشاندان
بۆ تەواو کوردی پەنابەر
دور لە یاران گریانم دێ
بە هیچ پیلان و درۆیێک
ناتوانن پێش خەبات بگرن
بەو زوانە وڵات ئازاد دەبێت
بۆ سەرهەڵدان گریانم دێ
ڕێگای ئازادی و سەربەستی
شۆڕش و خەباتی دەوێ
هێمن هێمن بە تەنیایی
بە تێکۆشان گریانم دێ