ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
عاقڵە و ژیرە بیرم، بەڵام دێوانەیە دڵ
کۆشکی ڕازاوەیە جەستەم، وێرانەیە دڵ

جێی متمانەم بۆ باڵەندەی بێ پەنا
دەست و پێم کۆڵەکەن و هێلانەیە دڵ

ئاشنا بوون ئەو کەسانەی بوونە زام
خزم و ناسیاوە خەنجەر، بێگانەیە دڵ

هەرچی هات گووتی هاودڵم و وانەبوو
بوومە پەندی زەمانە و بێ وانەیە دڵ

سادە بووم تەشەری ساویلکەییم لێدرا
کەس نەیکرد گلەیی لێم، بێ تانەیە دڵ

شوشە نەبوو بەڵام شکاندیان لەتە گۆشت
زۆر هەوڵم دا و تێگەیشتم بێ مانەیە دڵ

بە خۆڵ بووە بیابان باغی سینەی پڕ بەرم
دەرگاکەی دانەخست و بێ زمانەیە دڵ

بەسە هێمن، ئەتۆ خووت بە تەنیایی هەیە
عاقڵی پیشەی مردوەکانە، شێتانەیە دڵ
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit