بە هاتنە نێو زیواری ڕەش
بێ دەرتان، منی ئادەم
لە نێو نزمی خۆشیەکان دا
خەفەت زۆر، بۆ دڵی سادەم
نانێک لە نرخی گیان دایە
کوا چێژی، فستەق و بادەم (بادام)
بۆ خۆشویستن ڕێ نەدراوم
لە ترسانیش دڵم نادەم
بەڵێن بۆ شەڕاب دراوم
بێ بەڵگە کۆسپ لە بادەم
کەس نەبوو نازم بکێشێ
دوژمنی ناز و ئیفادەم
پێواومە ماوێنی تەمەن
ڕێبواری ماندوی ئەو جادەم
هیلاکی بێ حەسانەوەم
پێم خۆشە لە ژیان لادەم
خۆ منیش بەندەی خوا بوم
بۆ لە ژینی خۆش بێ وادەم
بۆ دەبێ من پەژیوان بم
لە جیاتی ژین لە مەرگ زادەم
تەنیا من و منم تەنیا
هێمنە هەستم دەمادەم
بێ دەرتان، منی ئادەم
لە نێو نزمی خۆشیەکان دا
خەفەت زۆر، بۆ دڵی سادەم
نانێک لە نرخی گیان دایە
کوا چێژی، فستەق و بادەم (بادام)
بۆ خۆشویستن ڕێ نەدراوم
لە ترسانیش دڵم نادەم
بەڵێن بۆ شەڕاب دراوم
بێ بەڵگە کۆسپ لە بادەم
کەس نەبوو نازم بکێشێ
دوژمنی ناز و ئیفادەم
پێواومە ماوێنی تەمەن
ڕێبواری ماندوی ئەو جادەم
هیلاکی بێ حەسانەوەم
پێم خۆشە لە ژیان لادەم
خۆ منیش بەندەی خوا بوم
بۆ لە ژینی خۆش بێ وادەم
بۆ دەبێ من پەژیوان بم
لە جیاتی ژین لە مەرگ زادەم
تەنیا من و منم تەنیا
هێمنە هەستم دەمادەم