ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
١٣. دەردی فانتۆم
لە ناو عیلمی پزیشکی دا
دەردێک هەیە بە نێو فانتۆم
دەردێکی قوڵ لە ناخ دا دێت
وەکوو قوڵایی چۆم و گۆم

دەردێکی زۆر ئاشنایە
بەڵام خۆت لێ نامۆ دەکات
لە بدایەتی دەستپێکی دا
باسی لوتکەی ئاسۆ دەکات

وەکوو دەردی قامکی دەستێک
کە بڕدراوە وجێی بەتاڵە
وەکوو دەستێکی پەڕیوە
کە دیتنەکەشی هەر تاڵە

وەکوو یادی کەسێک وایە
کە ماوەیێکە ڕۆیشتوە
بۆخۆی نیە بەڵام یادی
دڵ و هەستمانی کوشتوە

ئەو دەردە نێوی فانتۆمە
لەناخۆش ترین دەردەکانە
دەردێکی پڕپڕ لە ژانە
بەڵام بێ دەنگ و مەکانە

وەکوو دەردی خۆش نەویستن
ئی کەسێک کە هەموو کەسە
ئەو هەرگیز تۆ هەست پێ ناکا
بەڵام بۆتۆ دیتنی بەسە

وەک تامی تاڵی خەیانەت
کە پڕ بە دڵ هەست پێ دەکەی
وەکوو دڵە ڕاوکە و خەمۆکی
کە کاتی دێ و دەست پێ دەکەی

دەردی وەکوو هەستی بەرخێک
کە مرۆڤ بە هاوڕێی دەزانێ
بەڵام کە گەورە بو ڕۆژێک
دەبرژێو و دەخورێ بە نانێ

دەردی فانتۆم، ناوە رۆکی
هەست و دەرون وێران دەکا
گیانی کەسی تووش بو بە غەم
بێ تاقەت و بێ گیان دەکا

دەردەکەی هەست دەکردرێ،
بەڵام خۆت پێ نیشان نادا
دەردێکی خەیاڵی و بەژان
پەردە لە سەر دڵ لانادا

جوان دەیبینی و زەجرت دەدا
بە ئاگاداری و دڵنیایی
پیرت دەکا لە گەنجی دا
وشکت دەکا بە تەنیایی
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit