بێزار... ؟
هههههه
نا بێزار نیم
وەڕەزم... .
وەرەزم، بێدەنگ و ماتم
کوژاوە و سست و بێ کاتم
شێوەی کاتمژێری دەستی ئەو شەهیدەی کە بۆ خاکی کەوتە حەرز و دواتر ناوی خاک فرۆشیان لەسەر دانا و ئەوانەی گولێکیان نەتەقاند بوونە نیشتیمان پارێز
سارد و سرم شێوەی ئەو جەستەی کە وێران بو لە ژێر قورسی باری خۆش نەویستنی ئەویندارەوە
تاڵم، زۆر تاڵ وەکوو قاوە، وەکوو نانی سووتاوی سەر ساجی ژیان
بێزار نیم...
دڵتەنگم وەکوو ئەوەی کە بێ تاوان کوژراوم
بێ باوەڕ بووم سەبارەت بە کەسەکان
شێوەی ئەو جوڵا تەنەی کە لە سووچی دیوی کەسێک کە وایدەزانی تەنیا هاوڕێیەتی بەڵام
بە دەستی ئەو کوژرا
نا... نانا من بێزار نیم...
هەرگیز بێزار نابم، ئەو ژیانە پڕە لە کایە ناهێڵێت بێزار بم...
وێرانی داڕمانی باڵاخانەی هەست هەندراومم
تۆ ئایا دەزانی لە گەنجی دا پیر بووون تامی چیە؟
ئایا دەزانی پر لە گریان بی و ناچار بە پێکەنین بی چەندە بە ژانە؟؟؟
من بێزار نیم، گەیشتومە کۆتایی ویستەکانم و
تەنیا ویستم کێشانی هەناسێکی بێ خەیاڵ و ئارامە
جاری وایە غیرەیی بە مێرولێک دەکەم کە دانەوێڵە کۆ دەکاتەوە بۆ زستان
جاری وایە... هیچ لێ گەرێ
من بێزار نیم...