ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
١١. کوا ...؟
کوا چرۆی گوڵ لە
بەهاری خاکی من
کوا وفای یار
بۆ دڵداری پاکی من

کوا زەمانەی بێ دەرد
کوا خۆشی ژیان
کوا ڕەوانی بێ فڕ و فێڵ،
بۆچی ڕمان

کوانێ گەرمی
دەستی هاورێ و برادەران
کوانێ دڵی پاک
یارمەتی یاری دەران

کوانێ قورسی
باری مەینەتی ئەوین
کوا عیلاجی
دڵی پر درد و غەمین

کوا نیگاهی پر لە رازی
نیگاری نێو دڵم
کوانێ بۆنی خۆشی
بێ وینە ی گوڵم

کوانێ دەنگی پێی
رێبوارانی رێی عەشق
کوانێ دەرسی دڵ داری
ببێتە سەرمەشق

کوا هەڵاڵەی زەرد،
گوڵاڵەی سوور وشین
کوانێ میوەی خۆش
ڕێک بە تامی ژین

کوا هەوای
دڵتەنگی پاییز و بەهار
کوانێ دەنگی
زەنگۆڵەی گاران بە قەتار

کوانێ گەرمی
کوورەی داری لادێکان
کوانێ دەستی ڕەحمەتی
خودای بێ مەکان

کوانێ کوێستان و
تامی کەنگر و رێواسکی
کوانێ کوڵانی ساڵان
و منداڵ پێخواسەکی

کوانێ مرواریدی
ناو بەحری خەیاڵ
کوانێ نەوروزی
خۆشی ساڵ بە ساڵ

کوا هەوای چونە دەر و
سەفرە و گەران
کوانێ شمشاڵ شوان
قاڕەی مەڕان

کوانێ سەرخۆشی
بۆ رابردووی پڕ لە یاد
کوانێ دڵخۆشی
بۆ داهاتووی خۆش و شاد

کوا جومعە و جەماعەت
عبادەت پر بە دڵ
کوا دڵی پر لە ایمان و ئەوین
بە بۆنی گوڵ

کوا شەو و خەو
خەون بە بێ هەستانەوە
کوا تعبیری خۆش
بە بێ چەوسانەوە

کوا ژیان و ژینەوەو
هەڵدانی باڵای شەنگە سوار
کوا مەرگی ئارام و
کۆچ بو لای پەروەردگار

کوا دەنگی پێکەنینی
کورپەکەی باوەشم
کوا لارە لاری
پیرە مێردی چاو مەوەشم

کوا ژیانی خۆش و بێدەنگ
سروشتی دێ و شار
کوا جوانی کل
لە چاووی کیژی چاو خومار

کوا دەنگی شۆرە شۆری
بارانی بەهاری وڵات
کوانی ئاڵای هەڵدراو
لەسەر نووکی قەڵات

کوانێ لرفەی کرێوەی
بەفری خاتوو زمهەریر
کوا خوڕەی چۆمی
پڕ قوڕاوی گەرمەسیر

کوا مناڵی و میرمناڵی
و گەورە بوون
کوانێ گۆچان و
خێرا بۆ پیری چوون

کوا هەناسەی
پڕ لە تاسە بۆ تەمەن
کوانێ سین بوونی
چیا و کێو و چەمەن

کوا تەبایی
بۆ گەیشتن دڵ بە دڵ
کوانی ئاسمان،
کوانی حەرز و کوانێ گڵ
١٦ گوڵان بەهاری ١٣٩٩
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit