ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
لە شەقامێکی
پڕ لە یادگاری
بە حاڵی نزار
نیوەڕۆ خوانێ

دەهاتمە خوارێ
لە خەیاڵات دا
ئەو شەنگە بێری و
من شۆڕە شوانێ

چۆن دڵتەنگ بووم
و نای خۆمم نەبو
وەک کۆتری بریندار
لەسەر سەربانێ

چەند کەسێک ڕێبوار
بێ ئاگا لە هیچ
کوتیان تۆ شێتی
خاوەنت کوانێ

بۆ وا ئاڵۆز و
سەر لێ شێواوی
بڕۆ حەمام بکە
جلی دڕاوت دانێ

کوتم خاوەنی چی؟
تەنیا بۆخۆمم
من هەرگیز شێت نیم
خودا دەزانێ

بەڵام کەسێکە
کە گیرۆدەی ویم
لە تاو وی ئاوام
ئەو پێ نازانێ

چۆن ئەمن پێر و
کز و نەماوم
بە چاوی لەسەر
لە من دەڕوانێ

بریا لێرە با و
لێتان پرسیبا
بۆ وا دڵ ڕەقە
ئەو چۆن دەتوانێ

بۆ عاشقی کردم و
بەجێشی هێشتم
ئەو بۆچی وایکرد
«تەنیا» دڵی دانێ
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit