نەدیتنمت کردە عادت،
ویستنم لە سەر دەوری کەم
خۆشیت لێ کردم بە خەون،
پێکەنین لەسەر جەوری غەم
ویستم لە باوەشتا وەتوێم
وەکو مۆمێک بۆ پەپولە
لە نیگای تۆ دا بسوتێم
وەک پەپولە لە دەوری شەم
هەر چەندە تۆ منت نەویست
بە دە هێندە خوازیارت بوم
هەستم وەها گیرۆدەت بوە
کە ناتوانم لە یادت کەم
ئەگەر لە دڵی خۆتم دەرکەی
یاخۆ نەتەوێ من هەبم
ئێستا هەستی من ناگۆڕێ
هەتا دونیا ببێت، بۆت هەم
بۆ ستاندنی گیان و ڕووحم
چڕ ترین ڕێگات گرتە بەر
نەبونیت زامێکی قورسە
شێوەی کوشتنی ماسی بە سەم
داواکاریم لە تۆ چی بووە
تەنیا خۆشیم ئەوینت بوو
دیاری بەڵام بۆ نات بینم
بووی بۆ خۆر وا لە پشتی تەم
با خەیاڵت ئارام وەبێ و
کۆتا بڕیارم بزانی
هەزاران بار پشتم تێکەی
بۆ جارێک پشتت تێ ناکەم
ویستنم لە سەر دەوری کەم
خۆشیت لێ کردم بە خەون،
پێکەنین لەسەر جەوری غەم
ویستم لە باوەشتا وەتوێم
وەکو مۆمێک بۆ پەپولە
لە نیگای تۆ دا بسوتێم
وەک پەپولە لە دەوری شەم
هەر چەندە تۆ منت نەویست
بە دە هێندە خوازیارت بوم
هەستم وەها گیرۆدەت بوە
کە ناتوانم لە یادت کەم
ئەگەر لە دڵی خۆتم دەرکەی
یاخۆ نەتەوێ من هەبم
ئێستا هەستی من ناگۆڕێ
هەتا دونیا ببێت، بۆت هەم
بۆ ستاندنی گیان و ڕووحم
چڕ ترین ڕێگات گرتە بەر
نەبونیت زامێکی قورسە
شێوەی کوشتنی ماسی بە سەم
داواکاریم لە تۆ چی بووە
تەنیا خۆشیم ئەوینت بوو
دیاری بەڵام بۆ نات بینم
بووی بۆ خۆر وا لە پشتی تەم
با خەیاڵت ئارام وەبێ و
کۆتا بڕیارم بزانی
هەزاران بار پشتم تێکەی
بۆ جارێک پشتت تێ ناکەم