ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا چەند لاپەڕە خۆشەویستی
٧٥. نەوژەنی شێعری فەرهاد
گەر بزر بوی بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست بۆت دەیمە زێ
بێ تاقەت بی بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ، کە بتهەوێ
بەس بت هەوێ
بۆت دەبمە شتێک کە دەست کەوێ
یا خەیاڵ بێ و دەست نەکەوێ
بەس پێویستە تۆ بد هەوێ
تەنیا تکام فڕێم مەدە
فڕێم مەدە من یاری تۆم
لە وەرزە سەختەکانی ژین، بەهاری تۆم
بیرت چۆوە ئێوارەنەی وەک سێبەر شوێنم دەکەوتی؟
بیرت بێتە ئەو شوێنانەی
تەنیا وەدەستم دەکەوتی؟
فڕێم مەدە
ڕۆژێک دادێت دێی دەگەڕی
وەک لە ناو زبڵ بەدوای پاکەتی دەرمانێک
فڕێت دابێت
دێی دەگەڕێی بەدوای من دا
منێک کە دەردە داری تۆم
کاتێک ون بووم
وەکوو دڵۆپێکی باران
لە نێو ڕووبار و گۆم و چۆم
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit