ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا چەند لاپەڕە خۆشەویستی
٧٤. ئەوینی سەردەشت و بۆکان
من ڕێبواڕی چیای گیاڕەنگم
تۆش شاجوانی ناڵە شکێنە
من لێرە ڕا هاوار دەکەم
تۆش لە وێ دەنگت هەڵێنە

لە سەر لوتکەی دوپەزە ڕا
بەندی سەید عەلی هەڵدەدەم
تۆش لە داوێنێ کێوە ڕەش
بە دەنگی زیرەک بم دوێنە

سۆزی بەیتی خلە دەرزیم
شۆڕشی مەلا ئاوارەم
بە شمشاڵی قالە مەڕە
هەست و دلم وەتاوێنە

شێوەی پێنووسی قەلەندەر
لە سەر پەڕی لێنووس خزیم
هۆنراوەی مامۆستا ئاسۆی
لە شێعرت دا نێوم بێنە

بەیانیان لە گردەسورم،
شەوانە لە سوێی بەردەقووچ
تو دەمەو گەرمای نیوەڕۆ
لە میرائاوا سەر هەڵێنە

گەشی چاوت چۆمی کەڵوێ
پرچت ئاو هەڵدێری شڵماش
بۆ گەیشتن بە باڵای بەرزت
تۆ بە موقبیل نێوم بێنە
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit