خۆزگە بەو کەسەی هەر تۆی لە لایە
لە ناو دڵی دا بەس تۆی تێ دایە
دەنگی تۆ بۆ وی وەک لایە لایە
تەنیا عەشقی تۆی لە سینە دایە
خۆزگە بەو چاوەی کە تۆ ئەبینێ
جگە لە جوانی تۆ، چی تڕ نابینێ
بەرگ پۆشینت لە بەر دا جوانە
دڵی هەر کەسێک ئەکا دێوانە
لە هەرچی گوڵە رێک و جوانتری
بۆ باغی سینەت ئەبمە مشتری
ئاواتم وایە دەستی تۆ بگرم
دور لە عەشقی تۆ واباشە بمرم
ئاواتم وایە هەناسە کانمان
ببن بە یێک، لە کات و زەمان
بێزارم مەکە بە نە بینینت
تۆ دڵشادم کە بە پیکەنینت
ترپەی دڵی تۆ خۆشترین دەنگە
رەنگی چاۆی تۆ جوانترین رەنگە
وەکو ئارەزۆ دێیە سەر زارم
ئاواتی دڵمە، ببی بە یارم
بە ڵام ویستنت شتیک وەک خیاڵە
عەشقی تۆ بۆمن عیشقی مەحاڵە
لە ناو دڵی دا بەس تۆی تێ دایە
دەنگی تۆ بۆ وی وەک لایە لایە
تەنیا عەشقی تۆی لە سینە دایە
خۆزگە بەو چاوەی کە تۆ ئەبینێ
جگە لە جوانی تۆ، چی تڕ نابینێ
بەرگ پۆشینت لە بەر دا جوانە
دڵی هەر کەسێک ئەکا دێوانە
لە هەرچی گوڵە رێک و جوانتری
بۆ باغی سینەت ئەبمە مشتری
ئاواتم وایە دەستی تۆ بگرم
دور لە عەشقی تۆ واباشە بمرم
ئاواتم وایە هەناسە کانمان
ببن بە یێک، لە کات و زەمان
بێزارم مەکە بە نە بینینت
تۆ دڵشادم کە بە پیکەنینت
ترپەی دڵی تۆ خۆشترین دەنگە
رەنگی چاۆی تۆ جوانترین رەنگە
وەکو ئارەزۆ دێیە سەر زارم
ئاواتی دڵمە، ببی بە یارم
بە ڵام ویستنت شتیک وەک خیاڵە
عەشقی تۆ بۆمن عیشقی مەحاڵە