له سەر جوانی ڕوخساری تۆ
وێنەکێشان سەر سووڕ ماون
پەیکەرە بێ وێنەکانیش
لە ئاستی جوانیت ڕووخاون
بێ وەی شەو بێ ئەتروسکێنن
پێم بڵێ ئەستێرەن یا چاون
باغەوانی گوڵی لێوت
کێ بوە وا جوان ئاوی داون؟
ڕوح و جستەی ئەم شاعیرە
پڕ لە شێعری نەکوتراون
ووشەکانی پوشی وشکن
بە ئاوری نیگات سوتاون
بە پۆلی گەشاوەی نیگات
جەرگ و دڵی من برژاون
سەدان لاوی بێ دەسەڵات
لە نیگای تۆ دا خنکاون
چرکە چرکەی کات ژمێرم
لە بێ تویی دا خەساون
وشەکانی شێعری تەڕم
خەبەردار بۆت ڕاوەستاون
بەخت و ئیقباڵی منی بێکەس
وەکوو قژت لێک هاڵاون
پێنووسم بۆ تۆ دەنوسێ
وشەی شێعرم جوان پاراون
دیتنی تۆ ئارەزووی دڵە
بێ تۆ غەمم بە لێشاون
وەک یاریزانی تۆپی پێی
سەت گۆڵی جوانت لێداون
مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکان
ڕوو بە جوانی تۆ سوڕاون
لێوت ناسک وەک پەلکی گوڵ
سرووشتین یا بە سوراون
ئەو هەموە جوانی و ڕێک بوونەت
بە کامێرای دڵ کێشراون
دایک و بابت بەختەوەرن
چۆن خوا فریشتەی وێداون
کورتی ناهێنێ نوسینم
جوانیت ئیلهامی وێداون
گوڵە باغی سووری دڵم
بە بێ نازی تۆ بووژاون
پێستی هەستی سادە و ساکار
بە چنگاڵی داڵ ڕووشاون
کاته جوانەکانی گەڵ تۆ
لەگەڵ دڵی من تۆراون
تەواوی لاوە ئازاکان
بە قوماری چاوت دوڕاون
کۆمەڵێک عاشقی یک لایان
وەکوو منداڵ پێی خافڵاون
کاروان کاروان وشەی شێعر
بۆ تاریفت ڕاوەستاون
بە لۆری و ماشێنی باری
نازەکانت هەڵگیراون
دنیا بێ تۆ وێرانەیە
شاخ و کێو برووسکە لێی داون
دەفتەری شێعر مژدی دەکا
شێعرم بە دووانە زاون
تا کۆتایی تەمەن و ژین
وشەی من بۆ تۆ نوسراون
وێنەکێشان سەر سووڕ ماون
پەیکەرە بێ وێنەکانیش
لە ئاستی جوانیت ڕووخاون
بێ وەی شەو بێ ئەتروسکێنن
پێم بڵێ ئەستێرەن یا چاون
باغەوانی گوڵی لێوت
کێ بوە وا جوان ئاوی داون؟
ڕوح و جستەی ئەم شاعیرە
پڕ لە شێعری نەکوتراون
ووشەکانی پوشی وشکن
بە ئاوری نیگات سوتاون
بە پۆلی گەشاوەی نیگات
جەرگ و دڵی من برژاون
سەدان لاوی بێ دەسەڵات
لە نیگای تۆ دا خنکاون
چرکە چرکەی کات ژمێرم
لە بێ تویی دا خەساون
وشەکانی شێعری تەڕم
خەبەردار بۆت ڕاوەستاون
بەخت و ئیقباڵی منی بێکەس
وەکوو قژت لێک هاڵاون
پێنووسم بۆ تۆ دەنوسێ
وشەی شێعرم جوان پاراون
دیتنی تۆ ئارەزووی دڵە
بێ تۆ غەمم بە لێشاون
وەک یاریزانی تۆپی پێی
سەت گۆڵی جوانت لێداون
مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکان
ڕوو بە جوانی تۆ سوڕاون
لێوت ناسک وەک پەلکی گوڵ
سرووشتین یا بە سوراون
ئەو هەموە جوانی و ڕێک بوونەت
بە کامێرای دڵ کێشراون
دایک و بابت بەختەوەرن
چۆن خوا فریشتەی وێداون
کورتی ناهێنێ نوسینم
جوانیت ئیلهامی وێداون
گوڵە باغی سووری دڵم
بە بێ نازی تۆ بووژاون
پێستی هەستی سادە و ساکار
بە چنگاڵی داڵ ڕووشاون
کاته جوانەکانی گەڵ تۆ
لەگەڵ دڵی من تۆراون
تەواوی لاوە ئازاکان
بە قوماری چاوت دوڕاون
کۆمەڵێک عاشقی یک لایان
وەکوو منداڵ پێی خافڵاون
کاروان کاروان وشەی شێعر
بۆ تاریفت ڕاوەستاون
بە لۆری و ماشێنی باری
نازەکانت هەڵگیراون
دنیا بێ تۆ وێرانەیە
شاخ و کێو برووسکە لێی داون
دەفتەری شێعر مژدی دەکا
شێعرم بە دووانە زاون
تا کۆتایی تەمەن و ژین
وشەی من بۆ تۆ نوسراون