ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا چەند لاپەڕە خۆشەویستی
٦٩. ئەوینی باوک و کچ
پرچت خوڕەی ئاو هەڵدێرە
بە بۆنی یاس لە کاتی شەو
پێکەنینت لایە لایە
لە کاتی حەسانەوە و خەو

نازەکانت هەر چەندێک بن
بە کۆڵی خۆم دەیانکێشم
خەفەت ئەگەر کێوێ توور بێ
کە تۆم هەبێ دەیان نێژم

سامان تەنیا پارە نیە
زێڕ نیە هۆی بەختەوەری
هەستی پاکی خۆش ویستنت
دەمخاتە کۆشکی سەروەری

سەرم سوڕ ماوە چۆن دەبێ
هێندێک کەس ناشکوری دەکەن
باسی کوشتنی کچەکەیان
ڕێگا بۆ جەهەنەم دەبەن

ئەگەر جوانی دابەش کرا
درا بە تۆ بەشێکی زۆر
کچێکی چاو ڕەشی ناسک
بە پێستێکی مات و بۆر

دوای هاتنت زانیم ژیان
چەندە بە نرخ و بەهایە
گیانم تێکەڵی گیانتە و
هەناسەت فێنکی بایە

دەستی دوعام بۆ لای خودا
تەمەن درێژ بی باوانی من
قەت نەبینی غەم و مەینەت
جێگات لەسەر چاوانی من

ئاواتم ئەوەیە نەمرم
ببینم خۆشی و ئیقباڵت
تۆ گەورە بی و من بە پیری
بێم ببمە میوانی ماڵت
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit