ژیان بۆ من و تۆ،
دابڕانی هەڵبژارد
تۆی برد بۆ ڕێ هەڵە و
منی لە تۆ هەڵبوارد
ئیقباڵ پێش خۆری گرت و
ڕووناکی لە چاوم ستاند
بە خێرایی تێپەڕی،
یادمی لە یادی تۆ ڕفاند
با پزووی بێ وەفاییت
ژیلەمۆی هەستمی خەواند
یادی شیرنت ئێستا تاڵە
خەوی لە چاوم ڕەواند
باڵەندەی عاشق هەموو کات
دەبێ ژیر و ئازادبیر بێ
کەسێک کە لە عیشق دابێ
چۆن دەتوانێ بێ تەدبیر بێ؟
بۆ وەی کە بە ئەوین بگات
دەبێ هەزار جار بڕوخێت
دەنا دەبێ لە ناو دڵی دا
هەزاران هەستی بکوژێت
لە ئەوینداری من و تۆ
ئەوەی وێران و خاپوور بوو
تەنیا من بووم، چونکاتی تۆ
بیر و هەستت لە من دوور بوو
تۆ نە باڵەندەی عاشق بووی
نە وەک ئەویندارێێکی ژیر
تەنانەت عەشقت پێشێل کرد
ناڕەواییت خستە سەر بیر
توخدا چیکە کەسێکی کە
گیرۆدەی وڕ و درۆ مەکە
گیرۆدەی خۆت و چاوانت
هەڵەی وا سەربەخۆ مەکە
هەستی کەسێکی ئەمەگدار
بۆ وی هەموو سامانیەتی
لێ مەستێنە وێران دەبێ
ئەوەی نیەتی دامانیەتی
خۆش ویستنی کاتی ئازیزم
خۆ عەشق نیە هەوا و بایە
شێوەی حەزی کڵۆ قەندێک
تێکەڵ بە تاڵ بوونی چایە
هەستی پاراوی ئەویندار
بۆچی دوور ببێ لە ڕکان
دڵێک کە پێی دەڵێن گۆشتە
قرچەی لێ دێت کاتی شکان
دیتوتە کاتی خواردنی
بادامێکی سوتاو و تاڵ
تامی زارت ناخۆش دەبێ
تاڵی دەبێتە تامی زاڵ
دەیان کاکڵی شیرن بخۆی
تاڵی وی کۆڵت لێ نادا
چۆن تاڵیەکەی چۆتە ناخت
چیتر متمانەت وێ نادا
کاکڵی عەشقت هێندە تاڵ بو
هەست و ناخی هەڵقرچاندم
لە دوا تۆ کەسی باشیش بێ
تازە هیچ، بڕوات ڕووخاندم
دیتوتە کاتێک بە کاغەز
دەستت دەبڕی چەند بە ژانە
خۆ کاغەز وەک تیغ تیژ نیە
ژانی نەبوونی ڕیپانه
برینێک کە لە نەیار بێت
تەنیا ماوێک ژانی هەیە
بەڵام برینی کەسی خۆت
ژانێکی هەرمانی هەیە
دابڕانی هەڵبژارد
تۆی برد بۆ ڕێ هەڵە و
منی لە تۆ هەڵبوارد
ئیقباڵ پێش خۆری گرت و
ڕووناکی لە چاوم ستاند
بە خێرایی تێپەڕی،
یادمی لە یادی تۆ ڕفاند
با پزووی بێ وەفاییت
ژیلەمۆی هەستمی خەواند
یادی شیرنت ئێستا تاڵە
خەوی لە چاوم ڕەواند
باڵەندەی عاشق هەموو کات
دەبێ ژیر و ئازادبیر بێ
کەسێک کە لە عیشق دابێ
چۆن دەتوانێ بێ تەدبیر بێ؟
بۆ وەی کە بە ئەوین بگات
دەبێ هەزار جار بڕوخێت
دەنا دەبێ لە ناو دڵی دا
هەزاران هەستی بکوژێت
لە ئەوینداری من و تۆ
ئەوەی وێران و خاپوور بوو
تەنیا من بووم، چونکاتی تۆ
بیر و هەستت لە من دوور بوو
تۆ نە باڵەندەی عاشق بووی
نە وەک ئەویندارێێکی ژیر
تەنانەت عەشقت پێشێل کرد
ناڕەواییت خستە سەر بیر
توخدا چیکە کەسێکی کە
گیرۆدەی وڕ و درۆ مەکە
گیرۆدەی خۆت و چاوانت
هەڵەی وا سەربەخۆ مەکە
هەستی کەسێکی ئەمەگدار
بۆ وی هەموو سامانیەتی
لێ مەستێنە وێران دەبێ
ئەوەی نیەتی دامانیەتی
خۆش ویستنی کاتی ئازیزم
خۆ عەشق نیە هەوا و بایە
شێوەی حەزی کڵۆ قەندێک
تێکەڵ بە تاڵ بوونی چایە
هەستی پاراوی ئەویندار
بۆچی دوور ببێ لە ڕکان
دڵێک کە پێی دەڵێن گۆشتە
قرچەی لێ دێت کاتی شکان
دیتوتە کاتی خواردنی
بادامێکی سوتاو و تاڵ
تامی زارت ناخۆش دەبێ
تاڵی دەبێتە تامی زاڵ
دەیان کاکڵی شیرن بخۆی
تاڵی وی کۆڵت لێ نادا
چۆن تاڵیەکەی چۆتە ناخت
چیتر متمانەت وێ نادا
کاکڵی عەشقت هێندە تاڵ بو
هەست و ناخی هەڵقرچاندم
لە دوا تۆ کەسی باشیش بێ
تازە هیچ، بڕوات ڕووخاندم
دیتوتە کاتێک بە کاغەز
دەستت دەبڕی چەند بە ژانە
خۆ کاغەز وەک تیغ تیژ نیە
ژانی نەبوونی ڕیپانه
برینێک کە لە نەیار بێت
تەنیا ماوێک ژانی هەیە
بەڵام برینی کەسی خۆت
ژانێکی هەرمانی هەیە