ئەوین شێوەی شەڕابێکە
با کۆن تر بێ و نەوشی گیان بێ
ئەوین وەکوو چیمەنتۆیە
با قایم و بێ نوقسان بێ
ئەوین دوو مەلی عاشقه
حەزیان لە هەڵفڕین نیە
حەز دەکەن لەسەر پەلێک دار
تا کۆتایی لانەیان بێ
ئەوین نیگای خۆر و مانگە
لە سنووری پێک گەیشتن
دەمێک ئێوارانە بێت و
جارێکیش بەری بەیان بێ
ئەوین دەردی دڵی دوو دارە
کە تەمەنێک لە لای یک بوون
سەر پەنجەی یکتر بەر نادەن
تەنانەت ئەگەر تۆفان بێ
ئەوین گەر ڕاستەقینە بێت
لە ژیان لێی خۆشتر نیە
چرکە چرکەی ئەو تەمەنە
خۆشە ئەوینی یاران بێ
تەنانەت خۆشە لەگەڵ وی
عەزابی نێوی جەهەنەم
بەڵام کاتێک کە ئەو نیە
بەهشتیش بو با تاژان بێ
هەموو خەڵکی دنیا لایێک
کەسایەتی یاریش لایێک
تەنیا لە درێژایی تەمەن
بۆ یک جار یارت میوان بێ
جوانی لە یکتر دا ببینن
سەر بۆ هیچ لایێک نەسووڕێت
چاوی ئەویندار هەر کاتێک
نیگای یاری لە لا جوان بێ
ئەوین لە کاتی ناخۆشیان
دەبێ چڕتر و پڕتر بێت
نەکا ئەوینداران هۆشیان
هەموو کات لەسەر خۆشیان بێ
شەختەی سەرما بە گەرمایان
دڵۆپ دڵۆپ بتوێتەوە
بۆ یێک جۆرێک ئارامی بن
لە هاوین فێنکایتیان بێ
کە دانیشتن لە لای یک بن
هەنگاویان تێکەڵی یێک کەن
نەکەن یکیان تاقە دار بێ
یکیش مەلی بێ مەکان بێ
چاو کە بە چاوی یار کەوت
شۆقی نیگا، دنیا بگرێ
بۆنی عەتری لێ تێک نەچێ
دائم خەندەی لە لێوان بێ
ماوێنی ژیان تاکو مەرگ
ناویان لێ ناوە تەمەن
ئەو مەودایە وا تێپەڕ بێت
نەکا دڵیان پەژیوان بێ
سامان سەروەت ماڵی دنیا
بە بێ ئەوین کرمۆڵ بوونە
ژیان لەگەڵ ئەوین خۆشە
تەنیا ئەگەر ڕێ پێوان بێ
ئەوینداری ببێ بە ئایین
چۆن دین بێ عەشق کۆڵکە
باسی ئەوین وا گەشە بکا
وێرد و وشەی سەر زاران بێ
جوانترین دیاری خودایە
نیعمەتێک کە دووپات نابێ
بۆچی ئەوین هەر قسە بێ
بۆ دەبێ شێوەی داستان بێ؟
لە خۆشویستن دا هەنگاوەکان
با هێمنانە و بە ئارام بن
ئەوین ناوەرۆکی دڵ خەن
تەنیایی مرۆڤ با وێران بێ
با کۆن تر بێ و نەوشی گیان بێ
ئەوین وەکوو چیمەنتۆیە
با قایم و بێ نوقسان بێ
ئەوین دوو مەلی عاشقه
حەزیان لە هەڵفڕین نیە
حەز دەکەن لەسەر پەلێک دار
تا کۆتایی لانەیان بێ
ئەوین نیگای خۆر و مانگە
لە سنووری پێک گەیشتن
دەمێک ئێوارانە بێت و
جارێکیش بەری بەیان بێ
ئەوین دەردی دڵی دوو دارە
کە تەمەنێک لە لای یک بوون
سەر پەنجەی یکتر بەر نادەن
تەنانەت ئەگەر تۆفان بێ
ئەوین گەر ڕاستەقینە بێت
لە ژیان لێی خۆشتر نیە
چرکە چرکەی ئەو تەمەنە
خۆشە ئەوینی یاران بێ
تەنانەت خۆشە لەگەڵ وی
عەزابی نێوی جەهەنەم
بەڵام کاتێک کە ئەو نیە
بەهشتیش بو با تاژان بێ
هەموو خەڵکی دنیا لایێک
کەسایەتی یاریش لایێک
تەنیا لە درێژایی تەمەن
بۆ یک جار یارت میوان بێ
جوانی لە یکتر دا ببینن
سەر بۆ هیچ لایێک نەسووڕێت
چاوی ئەویندار هەر کاتێک
نیگای یاری لە لا جوان بێ
ئەوین لە کاتی ناخۆشیان
دەبێ چڕتر و پڕتر بێت
نەکا ئەوینداران هۆشیان
هەموو کات لەسەر خۆشیان بێ
شەختەی سەرما بە گەرمایان
دڵۆپ دڵۆپ بتوێتەوە
بۆ یێک جۆرێک ئارامی بن
لە هاوین فێنکایتیان بێ
کە دانیشتن لە لای یک بن
هەنگاویان تێکەڵی یێک کەن
نەکەن یکیان تاقە دار بێ
یکیش مەلی بێ مەکان بێ
چاو کە بە چاوی یار کەوت
شۆقی نیگا، دنیا بگرێ
بۆنی عەتری لێ تێک نەچێ
دائم خەندەی لە لێوان بێ
ماوێنی ژیان تاکو مەرگ
ناویان لێ ناوە تەمەن
ئەو مەودایە وا تێپەڕ بێت
نەکا دڵیان پەژیوان بێ
سامان سەروەت ماڵی دنیا
بە بێ ئەوین کرمۆڵ بوونە
ژیان لەگەڵ ئەوین خۆشە
تەنیا ئەگەر ڕێ پێوان بێ
ئەوینداری ببێ بە ئایین
چۆن دین بێ عەشق کۆڵکە
باسی ئەوین وا گەشە بکا
وێرد و وشەی سەر زاران بێ
جوانترین دیاری خودایە
نیعمەتێک کە دووپات نابێ
بۆچی ئەوین هەر قسە بێ
بۆ دەبێ شێوەی داستان بێ؟
لە خۆشویستن دا هەنگاوەکان
با هێمنانە و بە ئارام بن
ئەوین ناوەرۆکی دڵ خەن
تەنیایی مرۆڤ با وێران بێ