ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
وێرانەیە دڵ لە ژێر
قورسی نیگاهێک
سینە پڕ حەسرەتە
جێ نەماوە بۆ ئاهێک

وەرزی ئەوین و دڵە
بولبول مەرسیە دەڵێ
مەحزون و غەمە گاسی
دڵخۆشە بۆ تاوێک

بیر و بیرەوەری یار
شادیە هەر دەم
ئەی داد لە ئێستام و
من و تۆیی نیگارێک

حەزرەتی یار، وتی
دەبم هەموو کات
درۆ بو وتەکانی
نەمایەوە بۆ ساتێک

تاڵی قاوە و مەی
هەردووک چەشێکن ئەما
تاڵێک خەو دەپەڕێنێ و
خەو بەستراوە بە ئاوێک

مڵکی شایەتی دڵ،
خاوەنەکەی ڕۆی
لەو ڕۆژەوە کاخی دەرون
بۆتە ڕووخاوێک

هەستم لە مەبەستم
سەراپێ نەبوو هیچ کات
پەلکەی قژی یار بوو بە
گوریس و پەتی دارێک

ئەی مانگی شەوان
مانگی منت غیرەیی پێ کرد
ئەستێرە نیە جوان
بە ڕادەی گەشی چاوێک

سپی کرد ریش و سەرم
دەردی فیراقی
هەڵڕژا و وەری سەر
لەتاوی زولفە خاوێک

لە باسی سروشتی
چاوی یار بێینە دەرێ
یێک جار بیبینی
هونەرە نەکەویە داوێک

کەروێشکی مەراق لە
دەشتی سینە بەڕهەڵدرا
عەشقی وەکوو داڵ
کەوتە سەری و کردی بە ڕاوێک

ئەی یار شکاندنی دڵ
بە پێشکەوتن مەزانە
تۆش دەشکێت دڵت
بە دەستی شۆڕە لاوێک

سەبر و هێمنی دڵ
ڕادێکی بوو بەسەر چوو
بابردەڵە بوو عەشقی
کەوتمە گێژی ڕووبارێک

کۆتایی ئەوین
کۆتایی پێکڕایی من و وی
تەنیام لەو ڕۆژەوە
و دڵپڕم بە هەوایێک
نووسین: ناشناس

پەراوێز edit