زۆر جار بیر دەکەمەوە
کە من نەهاتبامە دونیا
کێ من دەبوو؟
کێ دەبوو بە ژیان دڵنیا
کە من نەبام غەمەکانم
دەدران بە کێ؟
شادی ژیان لە جیاتی من
خۆی دەشاردەوە لە کێ..؟!
کێ بوو بەیان وەڕێ دەبوو
بەرەو ئیشێکی ناچاری
کێ لە جیات من دڵتەنگ دەبوو
دەڕۆی، دەهات بە لاساری
لەوانەیە ئەوەی دەیڵێم
قەت قەڵەمی بەدەست نەبا
لە بواری نووسینی شێعر
بۆ جارێکی بە هەست نەبا
لەوانەیە ببا بە دوکتور
یا مامۆستای قوتابخانە
نا لەوانەشە ببا کرێکار
یا شتێک با لە شێت خانە
ئەگەر من لە دایک نەببام
لەوانەیە ئەو بە ئاواتی گەیشتبا
وەک من بە هەناسە ساردی
سەیری ژیانی نەکردبا!
لەوانەشە چووک ترین ویستەکانی
بۆی ببانە خەو و خەیاڵ
بۆی ببانە پێنەگەیشتن
وەکوو سەراب شێوەی مەحاڵ
تۆ بڵێ ئەویش عاشقی
ئەو کەسە ببا کە من ببووم
بڵێ هەستێک پێ کوتبا
کە من بۆچی بۆلای عەشق چووم
بڵێی زانیبای لە جیاتی من
بە چاوانی عاشقی ببا
بە دەستی وی دەستی بگرە
بە مێشکی وی بیر بکەوە
لەوانیە مامۆستای ناو مزگەوت بایە
لەوانەش دور لە دین با
تۆ بڵێ عاشقی رەنگی سور
لەوانەشە رەنگی شین با
کێشمەکێشی دەبوو جیهان
جا بڵێی توخدا وابایە
جیهان هەر وا ناخۆش دەبوو
یا هەر ئیقباڵی من وایە
لەوانیە چەکی پێبا
لە شاخێکی شەڕوان ببا
یانە چەکی شانی وی
لە لا نەبا لەو لایە با
تۆ بڵێی ئەگەر من نەبام
جیهان دور دەبوو لە ڕیا؟
ئەوانەی کە مافیان دەویست
ڕوویان دەکردە نێو چیا؟
ئایا وڵاتی بەش دەبوو
لە ویشیان دەکرد بە چوار بەش
یا لە وڵاتێکی بە ئازادی
تێدا دەژیا بە مێشک و لەش
ئایا ئەو کەسەش وەکوو من
بە نووسین دەبوو دڵنیا
ئەگەر من لە دایک نەببام
کێ دەبوو بە هێمن تەنیا؟
کە من نەهاتبامە دونیا
کێ من دەبوو؟
کێ دەبوو بە ژیان دڵنیا
کە من نەبام غەمەکانم
دەدران بە کێ؟
شادی ژیان لە جیاتی من
خۆی دەشاردەوە لە کێ..؟!
کێ بوو بەیان وەڕێ دەبوو
بەرەو ئیشێکی ناچاری
کێ لە جیات من دڵتەنگ دەبوو
دەڕۆی، دەهات بە لاساری
لەوانەیە ئەوەی دەیڵێم
قەت قەڵەمی بەدەست نەبا
لە بواری نووسینی شێعر
بۆ جارێکی بە هەست نەبا
لەوانەیە ببا بە دوکتور
یا مامۆستای قوتابخانە
نا لەوانەشە ببا کرێکار
یا شتێک با لە شێت خانە
ئەگەر من لە دایک نەببام
لەوانەیە ئەو بە ئاواتی گەیشتبا
وەک من بە هەناسە ساردی
سەیری ژیانی نەکردبا!
لەوانەشە چووک ترین ویستەکانی
بۆی ببانە خەو و خەیاڵ
بۆی ببانە پێنەگەیشتن
وەکوو سەراب شێوەی مەحاڵ
تۆ بڵێ ئەویش عاشقی
ئەو کەسە ببا کە من ببووم
بڵێ هەستێک پێ کوتبا
کە من بۆچی بۆلای عەشق چووم
بڵێی زانیبای لە جیاتی من
بە چاوانی عاشقی ببا
بە دەستی وی دەستی بگرە
بە مێشکی وی بیر بکەوە
لەوانیە مامۆستای ناو مزگەوت بایە
لەوانەش دور لە دین با
تۆ بڵێ عاشقی رەنگی سور
لەوانەشە رەنگی شین با
کێشمەکێشی دەبوو جیهان
جا بڵێی توخدا وابایە
جیهان هەر وا ناخۆش دەبوو
یا هەر ئیقباڵی من وایە
لەوانیە چەکی پێبا
لە شاخێکی شەڕوان ببا
یانە چەکی شانی وی
لە لا نەبا لەو لایە با
تۆ بڵێی ئەگەر من نەبام
جیهان دور دەبوو لە ڕیا؟
ئەوانەی کە مافیان دەویست
ڕوویان دەکردە نێو چیا؟
ئایا وڵاتی بەش دەبوو
لە ویشیان دەکرد بە چوار بەش
یا لە وڵاتێکی بە ئازادی
تێدا دەژیا بە مێشک و لەش
ئایا ئەو کەسەش وەکوو من
بە نووسین دەبوو دڵنیا
ئەگەر من لە دایک نەببام
کێ دەبوو بە هێمن تەنیا؟