ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
کەروێشکی بەفرین
قیتۆکەی چاو ڕەش
زیت و وریا و ژیر
کوڵم سوری دڵ گەش

لە گۆشێکی چۆڵ
لە دارستانێک
گوڵی دەچەقاند
سێ دەنک بە جارێک

بێ ئاگا و خەبەر
لە بەزمی دونیا
بۆخۆی سەرقاڵ بوو
بە گەژ و گیا

هەستی کرد کەروێشک
بە نا ئومێدی
کەسێک بۆ لای دێت
سەبرۆکە و هێدی

دەنگی هەناسەی
نا ئاشنا بوو
خۆی لە گێلی دا
بەڵام ترسابوو

کە ئاوڕوی داوە
گورگێک بە قەڵسی
بە زار دڕندە
بە چاوان برسی

چاو زەقی گوێ قیت
ددان وەک چەقۆ
لە دڵی دا کەروێشک
کوتی نابەم پەتۆ

بڵام ئەو شێوەی
عیشقی دەزانی
بە چاوی ڕەشی
لە گورگی ڕوانی

لە یەکەم نیگا
ویستی دڵی بەرێ
دڵی لەناو سینەی
بێنێتە دەرێ

بەوەنیە گورگە
دڕ و دڵ ڕەقە
یا ئەو کەروێشکە
دڵ وەک شەق شەقە

دەتوانێ بە عیشق
گورگ بتوێتەوە
بە دوو قسەی خۆش
نەرم بێتەوە

کەروێشک ذاتێکی
نەشمیلانەی بوو
دڵێکی وەک دەریاو
خنجیلانەی بوو

کەروێشکی ساکار
بە بەستەزمانی
ئەو لە مەبەستی
گورگی دەزانی

دەیزانی گورگ
ذاتی خواردنە
دڕندە خویە و
کاری دڕاندنە

بڵام ئەو ویستی
شێوەی عاشقانە
دڵی گورگ نەرم کات
بە مەحرەمانە

هەستی خۆی نێزیک
بە هەستی گورگ کرد
گورگیش ئەوینی
ڕاگوێزی ورگ کرد

لەبیری چۆوە
گولی و چەپەڵی
فەرامۆشی کرد
دڕۆ و دەغەڵی

مەبەستی کەروێشک
پاراستنی خۆی بو
نەیزانی گورگ
دڵی بۆی ڕۆیبو

بیری هێناوە
بلەرزێت دڵی
دەرونی جوانە
ژێر ذاتی دڕی

گورگ ناو دڵی
مچۆڕکەی لێهات
شنە بایێکی سارد
بە نێو دڵی داهات

چاوە زیتەکەی
مەست و خومار بون
ترپەی نێو سینەی
بە بێ ژومار بون

لە دووڕێیی دا
گورگ حەبەسا
لەو هەڵبژارتنە
سەرتاپا ترسا

خواردن هەڵبژێرێت
دەبێتە داستان
عیشق هەڵبژێرێت
دەمرێ لە برسان

لە لایێک برسی
و دڕندە خو بوون
لە لایێکیش ڕا
کەروێشکی دڵ ڕوون

ئەو جارە کەروێشک
دڵی حەسایەوە
لە گورگی عاشق
ورد ورد کشایەوە

کەروێشک هاتەوە
سەر ذاتی نەرمی
دڵی گورگی ڕفاند
بە توند و گەرمی

چوە لای گوڵ و
دارستانی چڕ
گیانی رزگار کرد
بە ناز و بە فڕ

لە ڕۆژە بۆو لای
گورگی دڵ بریندار
گورگی زگ برسی
بەڵام ئەویندار

لە ناو تەنیایی
گۆشە نشین بو
لە هەر چی کەس بو
توڕە و بە قین بو

بڕوایان ڕوخاند
دڵیان لێ شکاند
خەوی شەوێیان
لە چاوی زڕاند

بە شەو لەسەر شاخ
بە غەم لوراندی
عەشقی کەروێشک
یکسەر سوتاندنی

ئەوە دەرسێکە
بۆ گشت مرۆڤان
لەو ژیانە هیچمان
نیمانە تاوان

یانە کەروێشکی
دەخورێی زرینگ نەبنی
یا گورگی عاشق و
زگ برسی دەبی
١٠ خەزەڵوەر ١٤٠٠
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit