وەرزی پاییزە و هەنار
تاجی شاهی لەسەرە
ڕۆژ کوورت و شەو
کراسی درێژی لەبەرە
ئەوین دار چاوەڕوانە
ببارێ بارانی گەش
حەرزی داگرت بە گەڵا
ڕەنگی ئاسمان بوو بە ڕەش
وەرزی ڕەنگە جوانەکان
سور و ئاڵ و زەرد و شین
وەرزی تامە خۆشەکان
هەناری مزر و شیرین
بۆنی خۆشی پنگی پاییز
داگیری کرد حەرز و زەوی
کاتی تەکاندنی گوێزی بڵیند و
چنینی سێوی نەوی
پاییز مەڵبەندی وەرزان
کۆتایی بۆن و تامەکان
وەرزی کۆچی باڵەندەی
کۆچ کراوی بێ مەکان
کاتی بارانی بە ڕێژنەو
گرمە گرمی هەورەکان
چیڕۆکێ ئەوینداری
دەیگێرنەوە گشت دەورەکان
خۆت داپۆشێنە چونکا
دایکی گەرما مردوە
ئەو کەسە زیندو و ژیاوە
تامی کروزووی کردوە
لایە لایەی دەنگی با
باس لە هاتنی خەو دەکا
لەتکە مام سارمێک بخۆ
تۆ بۆ نێو هەوران دەبا
ویستت ڕەنگ و تام بچێژی
پاییز بە چاوی دڵ ببینە
کوا هەوارچی ساڵی ساڵان
ترسی هەبوو لە کەپرە شینە
دەست قەڵشیو و زوور
ماندوو بوونی مێشک و لەش
کاتی ساز بونی مێوژ
گوێز و هەنگوین و ترێ ڕەش
زەحمەتی ناو وەرزی پاییز
لێت دەبرێ خواردن و خەو
ویستت ئارام وەبێ بخۆ
دۆشاوی ڕەنگی شەو
شەربەتی مێوژە رەشە
روح و گیان فێنک دەکا
ئەو کەسە سپڵە و نەزانە
سپاسی ئافەرینەر نەکا
دوای ماندوو بوونی وەرزێر
کاتی هۆرتە و بەرهەمە
هەرچی باسی خۆشی پاییز کەم
ئێستا هەر کەمە
من لە ڕەزبەرە دا لە دایک بوم
لە خەزەڵوەر بومە گەنج
گەیشتمە سەرماوەزر و
نێزیک بووم لە دەرد و ڕەنج
پاییز برای نێونجی ساڵ و
ڕووح سوکی وەرزەکان
برا بەشی زستانی دڵ ڕەق،
کاتی ساردی و شەختەکان
من لە کوڵمی کیژی قژ کاڵ
هەرمێ لا سورە دەبینم
بۆ گەیشتنی هەنگی شیرن
چاوەڕێی گەڵا وەرینم
من بە گەیشتنی هەنار
دەزانم پاییز هاتووە
دەنا لە بهاریش دا
دیتومە گەڵا کەوتووە
تاجی شاهی لەسەرە
ڕۆژ کوورت و شەو
کراسی درێژی لەبەرە
ئەوین دار چاوەڕوانە
ببارێ بارانی گەش
حەرزی داگرت بە گەڵا
ڕەنگی ئاسمان بوو بە ڕەش
وەرزی ڕەنگە جوانەکان
سور و ئاڵ و زەرد و شین
وەرزی تامە خۆشەکان
هەناری مزر و شیرین
بۆنی خۆشی پنگی پاییز
داگیری کرد حەرز و زەوی
کاتی تەکاندنی گوێزی بڵیند و
چنینی سێوی نەوی
پاییز مەڵبەندی وەرزان
کۆتایی بۆن و تامەکان
وەرزی کۆچی باڵەندەی
کۆچ کراوی بێ مەکان
کاتی بارانی بە ڕێژنەو
گرمە گرمی هەورەکان
چیڕۆکێ ئەوینداری
دەیگێرنەوە گشت دەورەکان
خۆت داپۆشێنە چونکا
دایکی گەرما مردوە
ئەو کەسە زیندو و ژیاوە
تامی کروزووی کردوە
لایە لایەی دەنگی با
باس لە هاتنی خەو دەکا
لەتکە مام سارمێک بخۆ
تۆ بۆ نێو هەوران دەبا
ویستت ڕەنگ و تام بچێژی
پاییز بە چاوی دڵ ببینە
کوا هەوارچی ساڵی ساڵان
ترسی هەبوو لە کەپرە شینە
دەست قەڵشیو و زوور
ماندوو بوونی مێشک و لەش
کاتی ساز بونی مێوژ
گوێز و هەنگوین و ترێ ڕەش
زەحمەتی ناو وەرزی پاییز
لێت دەبرێ خواردن و خەو
ویستت ئارام وەبێ بخۆ
دۆشاوی ڕەنگی شەو
شەربەتی مێوژە رەشە
روح و گیان فێنک دەکا
ئەو کەسە سپڵە و نەزانە
سپاسی ئافەرینەر نەکا
دوای ماندوو بوونی وەرزێر
کاتی هۆرتە و بەرهەمە
هەرچی باسی خۆشی پاییز کەم
ئێستا هەر کەمە
من لە ڕەزبەرە دا لە دایک بوم
لە خەزەڵوەر بومە گەنج
گەیشتمە سەرماوەزر و
نێزیک بووم لە دەرد و ڕەنج
پاییز برای نێونجی ساڵ و
ڕووح سوکی وەرزەکان
برا بەشی زستانی دڵ ڕەق،
کاتی ساردی و شەختەکان
من لە کوڵمی کیژی قژ کاڵ
هەرمێ لا سورە دەبینم
بۆ گەیشتنی هەنگی شیرن
چاوەڕێی گەڵا وەرینم
من بە گەیشتنی هەنار
دەزانم پاییز هاتووە
دەنا لە بهاریش دا
دیتومە گەڵا کەوتووە